زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕێكەوتن لەگەڵ زانكۆى ئۆكان ی توركی ئیمزا دەكات

  • 2014-12-23
  • 666 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕێكەوتن لەگەڵ زانكۆى ئۆكان ی توركی ئیمزا دەكات

بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەریدون علی سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ و بەڕێز جەبار رحیم نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و میدیاكاران پێشوازییان كرد لە وەفدیكی زانكۆی ئۆكانی توركی .
وەفدەكە پێك هاتبوو لە هەر یەك لە بەڕێزان خاتوو (سلین كوتای) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی ئۆكان و( ئوگور ئیركای )بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی ئۆكان كە لەسەر بانگێشتی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بە هاوكاری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی هاوبەشی زانستی و كەلتوری و رۆشنبیری سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی له‌ شاری سلێمانیان كرد.

لە میانەی گفتۆگۆی نێوان هەردوو زانكۆ دا تیشك خرایە سەر دروست كردنی پەیوەندییەكی بەهێزی زانستی لە نیوانیاندا بۆ خزمەتكردنی خوێندنی باڵاو خوێندكاران لە درێژەی ووتەكانیدا سەرۆكی زانكۆ كورتەیەكی لە كارو چالاكییەكانی زانكۆی پێشكەشی ئامادەبوان كرد و ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ زانكۆكانی وڵاتانی دەرەوە دا لە پێناو گۆرینەوەی بیرو بۆچون و سودمەندبون لە ئەزمون و كاری یەكتر هەروەها خزمەت كردنی زیاتری خویندكاران بۆ تەواو كردنی خویندنی ماستەرو دكتۆرا لە دەرەوە.
لە لای خۆیانەوە وەفدی میوان بەڵینیان دا لە داشكاندنی كرێ‌ ی خویندن بۆ خویندكاران و هاوكاری كردنیان لە درێژە دان بە خوێندن لە زانكۆكەیان و دابین كردنی شوێنی مانەوە بۆ خویندكاران.

لە كۆتاییدا سەردانەكەیاندا رێكەوتنامەی لێكتێگەشتن لە نێوان هه‌ردوو زانكۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی ئاكان ی توركی ئیمزاكرا.