خوێندکارێکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەریی توێژینەوەی دەرچوونی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاو دەکاتەوە

  • 2021-01-07
  • 132 Views
خوێندکارێکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەریی توێژینەوەی دەرچوونی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاو دەکاتەوە

توێژینەوەی دەرچوونی خوێندکار هەست هەڤاڵ محەمەد، کە دەرچووی ساڵی 2020ی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕییە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دوای چەند هەفتەیەک لەتەواوبوونی بەسەرپەرشتیی دکتۆر عەبدولقادر رەحومی مامۆستای بەش، لە گۆڤاری
Information Management and Business Review
کە گۆڤارێکی ئەکادیمیی بەناوبانگی بەریتانیایە، بڵاوکرایەوە.

ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوونەکە بریتیە لە:
(The Mediation Role of Career Adaptability between Career Commitment and Career Motivation: An Empirical Investigation)

توێژینەوەکە بەهۆی ئاستی بەرزی زانستیی، لە مانگی تەموزی 2020 لە ڤۆلیەمی 12 ژمارە (1)ی گۆڤارەکەدا بڵاوکراوەتەوە.

https://ojs.amhinternational.com/index.php/imbr/article/view/3033