تاقیكردنەوەی كۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەكادیمیی بەڕێوەچوو

  • 2021-01-10
  • 356 Views
تاقیكردنەوەی كۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەكادیمیی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/1/10 لە هۆڵی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی یەكەمی كۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەكادیمیی بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ماستەر بەڕێوەچوو كە ژمارەیان 67 خوێندكار بوون.

ئەم کۆرسە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەلایەن سەنتەری زمانی زانكۆ حكومییەكانەوە بەڕێوەدەچێت، لەچوارچێوەیەشدا سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ساڵە بەسەركەوتوویی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزیی ئەنجام دەدات. كە ئەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی توانستی خوێندكارانی ماستەر لە کۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمیی.

شایەنی باسە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆرسی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، تەنها تاقیکردنەوەکان لەناو کەمپەسی زانکۆ ئەنجام دەدرێت.