نیشانە باوەکانی کۆرۆنا لە توێژینەوەیەکدا دەخرێتەڕوو

  • 2021-01-11
  • 132 Views
نیشانە باوەکانی کۆرۆنا لە توێژینەوەیەکدا دەخرێتەڕوو

لە کارێکی ناوازەدا یەکێک لە خوێندکارە نمونەییەکانی خوێندنی باڵای دکتۆرا (بێستون ئیبراهیم حەمەرەحیم) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکی زانستی بە سەرپەرشتی مامۆستای بەتوانا ( پ.ی.د.محەمەد بابەکر مینە) دەربارەی نیشانە باوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ هۆکارە سەرەکییەکانی مردن بە نەخۆشییەکە لە یەکێک لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانی سکوپەس (Indian Journal of Forensic Medicine and Toxicology) بڵاو کردەوە.

لەم توێژینەوەیەدا توێژەر توانیویەتی لە رێی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر (٥٥٨٠) نەخۆش نیشانە قورس و سوکەکانی نەخۆشییەکە دیاری بکات، هەروەها هۆکارە سەرەکییەکانی مردن بە نەخۆشییەکە دیاری بکات کە زیاتر پەیوەندی بە نەخۆشییە درێژ خایەنەکانەوە هەیە.

سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو خوێندکارە دەکەین و وەک هەمیشە بەڵێن و پشتیوانی بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ دووپاتدەکەنەوە، هەروەها هیوادارین نمونەیان زۆر بێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەکەماندا.