بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ ستاف و خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو له‌ خولی سیسكۆ

  • 2021-01-12
  • 389 Views
بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ ستاف و خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو له‌ خولی سیسكۆ

به‌ئامانجی به‌هێزكردنی تواناو لێهاتویی فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌بواری ئه‌لیكترۆنی و ئایتیدا ، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌كادیمیاو خولی سیسكۆ به‌ ئۆنلاین لەلایەن پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری ئه‌نجامدراو ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی به‌شداری و سه‌ركه‌وتن به‌خشرایه‌ سه‌ركه‌وتووان.

به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و هه‌ردوو ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئایتی و ئامار و تەکنەلۆجیای زنیاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12 ی كانونی دووه‌می 2021 له‌هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ به‌خشینی بڕوانامه‌ی به‌شداربوون له‌خولی سیسكۆ به‌ڕێوه‌چوو.

پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ووته‌یه‌كدا باسی له‌گرنگی و ڕۆڵی خولی سیسكۆ كرده‌وه‌ له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایه‌دا كه‌ ئه‌لته‌رناتیڤێكی گونجاو بوو له‌بری خولی هاوینه‌ی خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو، دوپاتی كرده‌وه‌ بینینی خوله‌كانی به‌هێزكردنی توانای مامۆستایان و خوێندكاران كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی تواناكان. له‌كۆتاییدا ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری كرد كه‌ هه‌ستابوون به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه‌و پیرۆزبایی له‌ فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن.

پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆو یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو كارگێری و دارایی، بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو له‌ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ .

له‌ ووته‌یه‌كدا د. زریان نجات ڕەشید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای سیسكۆ له‌ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری به‌ سایتی زانكۆ دا: