نوێنه‌رى باڵوێزخانه‌ى كۆمارى بولگاریا سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات

  • كانونی دووه‌م 26, 2015
  • 331 Views
نوێنه‌رى باڵوێزخانه‌ى كۆمارى بولگاریا سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات

پیشَ نیوه‌رڕۆى ئه‌مرۆ 26/01/2015 به‌رێز ( پ.ی.د. ئالان فریدون علی ) سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشوازى كرد له‌ به‌ڕێز (Dimitar Ougrinov) سه‌رۆكى به‌شى بازرگانى و ئابوورى له‌ باڵوێزخانه‌ى كۆمارى بولگاریا له‌ كۆمارى عێراقى فیدراڵ و وه‌فدى هاورێى ى به‌ ئاماده‌بونى یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ و راگرى په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر .مه‌به‌ست له‌و دیداره‌ ڕێكخستن و ئاماده‌كارى بوو له‌ نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆ ته‌كنیكییه‌كانى كۆمارى بولگاریا به‌تایبه‌ت زانكۆى (سۆفیا) له‌ بولگاربا.

سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیك باسى له‌به‌ره‌وپێشچونى ره‌وتى خوێندن كرد له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و وه‌فدى میوانى به‌ پێكهاته‌ى زانكۆ و و ئامانجه‌كانى ئاشناكرد،ئه‌وانیش به‌ڵێنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شیان دا .له‌ كۆتایدا سه‌رۆكى زانكۆ لۆگۆى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشكه‌شى باڵێۆزى بولگاریا كرد.

download (1) download