پێشانگای کاری دەستی پزیشکی نمونەیی خوێندکاران بەڕێوەچوو

  • 2021-01-12
  • 135 Views
پێشانگای کاری دەستی پزیشکی نمونەیی خوێندکاران بەڕێوەچوو
بەمەبەستی پێدانی هۆشیاری تەندروستی بە هاونیشتمانیان و ڕونکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤ لەڕێی وێنەوە  ، ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٠٢١/١/١٢) بەچاودێری (پ.ی.د.ئالان فەریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە سەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و بە هاوکاری لقی زاتکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی لە ماجدی مۆڵی سلێمانی پێشانگایەکی کاردەستی پزیشکی نمونەییان رێکخست.
تیایدا چەندین تابلۆی زانستی پزیشکی بە دەست و پەنجە کارامەکانی خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نەخشێنرابوو کە چەندین ئاماژەی خۆ پارێزیان تێدا روونکرابویەوە دەربارەی چەندین نەخۆشی زیانبەخش بۆ ئەندامە جیاوازەکانی جەستەی مرۆڤ، لە بەرامبەریشدا ئامادەبوان خۆشحاڵی و سەرسامی خۆیان بەو کارە نمونەییانەی خوێندکارانی زانکۆ دەربڕی و لەلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ بەڵێنی پشتیوانی بەردەوامی پێدان و هاونیشتمانیانیش داوایان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد کە بەردەوام بن لەسەر ئەمجۆرە چالاکیانە بۆ زیاتر گەیاندنی زانستی پزیشکی بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان.