وه‌زیرى خوێندنى باڵا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات

  • 2015-02-05
  • 614 Views
وه‌زیرى خوێندنى باڵا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 5/2/2015 وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ڕێز (د.یوسف گۆران) سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆ لیته‌كنیكى سلێمانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ (پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون علی) و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ راگرانى كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانى سه‌ر به‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشوازى لێكرا ،

له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ وێراى به‌خێرهێنان باسى له‌ ره‌وتى خوێندن كرد له‌ كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان و وه‌زیرى خوێندنى باڵا ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تدا له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وتى خوێندن له‌ زانكۆكان و گرنگیدان به‌ پێشخستنى پرۆگرام و به‌رنامه‌ى خوێندن له‌ ناوه‌نده‌ زانستیه‌كان دا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵى وه‌زاره‌تدا بۆ پشتیوانى له‌ به‌رنامه‌ى تواناسازى و به‌رده‌وامبونى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جگه‌ له‌و قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ى هه‌رێمى كوردستانى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت و ئه‌وه‌شى خسته‌ رو كه‌ گرنگیدان به‌ كوالێتى خوێندن له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌وام دراوه‌ بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵتیه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆكانى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌.هه‌ر له‌و دیداره‌شدا پشتیوانى خۆى دوپات كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچونى زیاترى ره‌وتى خوێندنى ته‌كنیكى له‌ زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كانى كوردستاندا .