زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ڕێكه‌وتننامه‌ى لێكتێگه‌شتن له‌ گه‌ڵ زانكۆیه‌كى توركى ئیمزا ده‌كات – به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكیه‌ك په‌یامى وه‌فادارى ئاراسته‌ى پێشمه‌رگه‌ كرا

  • 2015-02-16
  • 697 Views
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ڕێكه‌وتننامه‌ى لێكتێگه‌شتن له‌ گه‌ڵ زانكۆیه‌كى توركى ئیمزا ده‌كات – به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكیه‌ك په‌یامى وه‌فادارى ئاراسته‌ى پێشمه‌رگه‌ كرا

ئه‌مرۆ 16/2/2015 سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى به‌ ڕێکخستنى چه‌ند چالاکیه‌ک په‌یامێکى ئاراسته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرد،که‌ به‌ میواندارى (پرۆفیسۆر د.شریف علی تیکلان-سه‌رۆکى زانکۆى زانکۆى فاتح و سه‌رۆکى یه‌کێتى زانکۆکانى جیهان له‌ استانبول) و ( پرۆفیسۆر د.سیف الله جفیک – سه‌رۆکى زانکۆى جیدز له‌ ئیزمیرى تورکیا) و (پرۆفیسۆر د.ئه‌حمت ئۆزستاس – سه‌رۆکى زانکۆى ئیشق له‌ هه‌ولێر) و هه‌روه‌ها د.مه‌ریوان احمد رشید سه‌رۆکى زانکۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ بیناى سه‌رۆکایه‌تى زانکۆ ڕێکخرا
به‌ ئاماده‌بونى پ.ی.د.ئالان فریدون علی سه‌رۆکى زانکۆ و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆکى زانکۆ و ژماره‌یه‌ک له‌ راگرانى کۆلێج و په‌یمانگا ته‌کنیکیه‌کانى سه‌ربه‌ زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پێشوازیان لێکرا له‌و چالاکیه‌دا که‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌کان ى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى ئاماده‌ى کردبوو به‌ پێشکه‌شکردنى پارچه‌ مۆسیقایه‌ک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ خوێندکارانى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌کانى سلێمانى به‌شى میوزیک ئاماده‌کرابوو پاشان گۆرانى (کاکى پێشمه‌رگه‌) له‌ لایه‌ن خوێندکار(ساوان نوره‌دین)پێشکه‌شکرا ده‌ستى پێکرد و هه‌روه‌ها به‌ پێشه‌نگایه‌کى فۆتۆگرافى له‌ژێر ناونیشانى (ده‌ستهه‌ڵبڕه‌ ………بۆ) ى فۆتۆگرافه‌ر گه‌یلان نه‌ژاد کرایه‌وه‌ که‌ وێنه‌کان ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ى به‌هۆى شه‌رى دژى تیرۆر رووى له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان کردوه‌ و هاوڵاتیانى ئاواره‌ کردوه
جێى ئاماژه‌یه‌ رێکه‌وتنامه‌ى لێکتێگه‌شتن له‌ نێوان زانکۆى (جیدزGediz ) و زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى ئیمزاکرا به‌ مه‌به‌ستى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌کادیمیه‌کان و کارئاسانى بۆ وه‌رگرتنى خوێندکارانمان له‌ زانکۆکانى تورکیا به‌ مه‌به‌ستى درێژه‌دان به‌ خوێندن.