كۆبونه‌وه‌ى زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو

  • 2015-02-22
  • 941 Views
كۆبونه‌وه‌ى زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو

به‌روارى 18/2/2015 كۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر و زانكۆى پۆلیته‌نیكى سلێمانى و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى دهۆك، له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، بۆ رێكخستن و هه‌ماهه‌نگى كاره‌كانى زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ لایه‌نى زانستى له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندنى باڵادا و تاوتوێكردن و كاركردن بۆ رێكخستن و ئه‌نجامدانى كۆنفرانسى زانستى هه‌رسێ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك كه‌ ساڵانه‌ ئه‌نجام بدرێت ، جگه‌ له‌ خستنه‌رو باسكردنى ره‌وتى خوێندن و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ى له‌ ده‌سته‌ى فێركردنى هه‌ولێر و ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى پێشوو كه‌ به‌ بریارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا گۆردران بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و هه‌ولێر و وزانكۆى پۆلیته‌كنیكى دهۆك یش فه‌رمانى كردنه‌وه‌ى ده‌ركرا.

45 46