سەرۆکی زانکۆ ئامادە بوو لە کۆبوونەوەی بزنسمانی وەبەرهێنەرانی تورکی عێراقی لە بینای پارێزگای سلێمانی

  • ئازار 3, 2015
  • 367 Views
سەرۆکی زانکۆ ئامادە بوو لە کۆبوونەوەی بزنسمانی وەبەرهێنەرانی تورکی عێراقی لە بینای پارێزگای سلێمانی

دوای نیوەڕۆی ٨\٣\٢٠١٥ بە چاودێری بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە بینای پارێزگای سلێمانی وە بە مەبەستی بەکارخستنی بەڕێوبەرایەتی ڕاهێنانی پییشەیی ، تەکنیکی و دۆزینەوەی هەلی کار ، بڕێز پ.ی.د. ئالان فەرەیدوون عەلی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەبوو لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی بزنسمانی وەبەرهێنەری تورکی عێراقی کە پێکهاتبوون لە ٢٠ بزنسمانی تورکی لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و ژووری بازرگانی سلێمانی و یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان \ سلێمانی ی یەکێتی هاوردەو بردن و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕێز د.ئالان داوای کرد لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی وەبەرهێنەرانی نیشتیمانی و بیانی کە کار بکرێت بۆ زیاتر برەودان بەم کەرتە لەپێناو ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی لە بواری تەکنیکی و پییشەیی کە دەکرێت بە بەرنامەیەکی پێش وەخت لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و کەرتی حکومی و تایبەت کاری بۆ بکرێت کە ئەمەش دەبێتە دەست پێکێک بۆ هاوکاری لە نێوان زانکۆ و کەرتی گشتی و تایبەت بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی حکومەت بۆ بەکارخستنی دەرچووانی زانکۆکان وەدۆزینەوەی هەلی کاربۆیان لە کەرتی تایبەت.

شایانی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی تەکنیکی و پییشەیی ، دۆزینەوەی هەلی کار کە بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کاری لەسەر دەکرێت وە یەکێک لە تازەگەرییەکانی وەزارەت سەبارەت بە هەلی کار بۆ خوێندکارانی دەرچووی زانکۆکانی کوردستان،پلانی داڕشتووە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکارانی تەکنیکی و گونجاندنی خوێندن لەگەڵ بازاڕی کار

56 57