وه‌فدێكى زانكۆى Gottingen ى ئه‌لمانیا سه‌ردانى زانكۆیان كرد

  • ئازار 9, 2015
  • 295 Views
وه‌فدێكى زانكۆى Gottingen ى ئه‌لمانیا سه‌ردانى زانكۆیان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕیكه‌وتى 7\6\2015 به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێش بردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نیوان هه‌ردوو زانكۆى Gottingen ى ئه‌ڵمانى و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ,به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان (پ.ی.د.ناصح فاتیح عوسمان) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى بالا,(د.خالیدمحمود ئیسماعیل) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێز (د.پۆڵاخانه‌قا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كوردستانى بۆدراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى , (د.سۆران ئه‌بوبه‌كر سعید) ڕاگرى په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر (م.به‌ختیار عوبێد) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌ئه‌كادیمییه‌كان, (م.جه‌مال كاك برا) به‌ڕیوه‌به‌رى ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى زانكۆ پێشوازى كرا له‌ (د.ئوڤا موس) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى زانكۆى جۆرج ئۆگه‌ست Gottingen ى ئه‌ڵمانى.
مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێكه‌تنامه‌یه‌ بوو كه‌ پێشتر له‌ ووڵاتى ئه‌ڵمانیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان (د.یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێدنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى (د.پۆڵا خانه‌قا) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كوردستانى بۆدراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى , كه‌ وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاماده‌بوون بۆ ئیمزاكردنى ڕێكه‌وتنامه‌ى لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆى ناوبراو.
له‌ سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا(پ.ی.د.ناصح فاتیح عوسمان) كورته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بۆ وه‌فدى میوان خسته‌ ڕوو كه‌ پێك دێت له‌ چه‌ند كۆلێج و په‌یمانگایه‌ك له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌چه‌ند به‌شێكى زانستى پێك دێت.
له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى دا به‌ ئیمزا كردنى چه‌ندین ڕێكه‌وتنامه‌ى لێك تێگه‌شتن كه‌ له‌ نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى ئه‌وروپى و عه‌ره‌بى و توركی و ئێرانى له‌ وانه‌ ( ئاریس گروپى هۆڵندییه‌) كه‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ڕێكه‌وتنامه‌ى له‌گه‌ڵدا ئیمزا كردوه‌ و چه‌ندین مامۆستامان خولى راهێنانیان بینیوه‌ .
هه‌روه‌ها داواى له‌ وه‌فدى میوان كرد كه‌ هاوكارى و پاڵپشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بكه‌ن به‌ كردنه‌وه‌ى خوێندنى دكتۆرا و دكتۆرا به‌ شێوه‌ى سپلیت سایت و پۆست دكتۆرا.
له‌ میانه‌ى قسه‌كانیدا (د.ئوڤا موس) خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى كه‌ ژماریه‌ك زۆر له‌ خوێندكارانى هه‌رێمى كوردستان درێژه‌یان داوه‌ به‌ خوێندن بۆ به‌ ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانى خوێندنى باڵا له‌ ووڵاتى ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ره‌و پێشخستنه‌ى ره‌وتى خوێندنى باڵا كه‌ له‌ هه‌رێمى كودستان هاتۆته‌ ئاراوه‌ , پاشان ئاماژه‌ى كرد به‌وه‌ى كه‌ خوێندن له‌ زانكۆى Gottingen ى ئه‌لمانی بێ به‌رامبه‌ره‌ بۆیه‌ خوێندكارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن سوود له‌م هه‌له‌ وه‌ربگرن هه‌تا بتوانن درێژه‌ به‌ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا بده‌ن له‌ ووڵاتى ئه‌ڵمانیا .
له‌ كۆتایى قسه‌كانیدا به‌ڵینى دا كه‌ كار بكرێت بۆ پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو زانكۆ بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا هاوكارێكى باشى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بكات له‌سه‌ر بنه‌ماى یاداشتنامه‌ى لێك تێگه‌شتن كه‌ واژۆكراوه‌.

67