چەند چالاکییەکی وەرزشی بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت

  • 2021-02-01
  • 398 Views
چەند چالاکییەکی وەرزشی بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت

بەچاودێری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ئەیوب خەسرەو نادر) ڕاگری پەیمانگای پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، هۆبه‌ی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگا لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و خزمەتکردنی خوێندکاران چەند چالاکییەکی وەرزشی ئەنجام دەدات.

لەچوارچێوەی ئەو خولانەی ساڵانە پەیمانگا بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەیکاتەوە پەیمانگا خولەکانی (فوتساڵ و تۆپی بالە و تێنس ) بۆ سەرجەم بەشەزانستیەکانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران دەکاتەوە.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١/ ٢ / ٢٠٢١ بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم بەشەکانی پەیمانگا تیروپشکی خولی فوتساڵ ڕاکێشرا و بڕیاره لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولەکە بەڕێوەبچێت.