سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى زانستى جیهانى زانكۆى فاتحى توركى ده‌كه‌ن

  • حوزه‌یران 6, 2015
  • 446 Views
سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى زانستى جیهانى زانكۆى فاتحى توركى ده‌كه‌ن

كۆنفرانسى زانستى جیهانى زانكۆى فاتحى توركى كه‌ بۆ پێنجه‌مین جاره‌ له‌ شارى ئیستامبول ى وڵاتى توركیا سازده‌كرێت،رۆژى هه‌ینى به‌ به‌شدارى 150سه‌رۆكى زانكۆى وڵاتانى ئاسیاو ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتى عه‌ره‌بى و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانیش چوار زانكۆ به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بریتین له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى زاخۆ و زانكۆى راپه‌رین كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت،سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رایگه‌یاند”كۆنفرانسه‌كه‌ بایه‌خى زانستى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئاشنابونى زانكۆكانى جیهان به‌ یه‌كتر ” هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند”زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ هه‌وڵى رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ زانكۆكانى توركیاو وڵاتانى دیكه‌ى به‌شدار له‌ كۆنفراسه‌ زانستیه‌كه‌ ده‌ده‌ن”

سه‌رۆكى زانكۆ ئه‌وه‌ى وت”له‌ كۆنفرانسه‌كه‌داجه‌خت له‌سه‌ر داهێنان و نوێگه‌رى كرا له‌ نێوان زانكۆكان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى زانكۆكان به‌ کۆمەڵگەوە.جگه‌ له‌ باس كردنى رۆڵى مامۆستاو خوێندكار له‌ پرسه‌ ئابوریه‌كاندا “

له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى ئیشك /هه‌ولێر،رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرد،هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵى به‌ستنى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى زیاترن له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌شداربوه‌كانى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ مه‌ستى پێشكه‌وتنى زیاترى زانكۆمان له‌ بوارى په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كاندا.

78 79 80 81 82 83 84 85 86 87 88 89 90 91