پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و چوار زانكۆى وڵاتى ئێران هه‌نگاوى هاوبه‌ش له‌ بوارى زانستى دا ده‌نێن

  • 2015-06-17
  • 501 Views
پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و چوار زانكۆى وڵاتى ئێران هه‌نگاوى هاوبه‌ش له‌ بوارى زانستى دا ده‌نێن

له‌میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى شاندى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ هاوبه‌شى شاندى زانكۆى سلێمانى بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌نجامیاندا،له‌ به‌روارى 21/5/2015 بۆ ماوه‌ سێ رۆژ،چوار زانكۆى ئه‌و وڵاته‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ بریتی بوون له‌ زانكۆكانى په‌یامى نور له‌ شارى تاران و زانكۆى ئه‌سفه‌هان و زانكۆى ئه‌سفه‌هانى پزیشكى و زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى له‌ شارى ئه‌سفه‌هان،له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و زانكۆیانه‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ د.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و د.ناصح قه‌ره‌داغى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و پێنج له‌ راگره‌كانى كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به‌ هاوبه‌شى سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ و پێنج له‌ راگرانى كۆلێجه‌كانى ئه‌و زانكۆیه‌ ئه‌نجامدرا، سه‌ردانه‌كه‌ له‌لایه‌ن بالوێزى وڵاتى ئێران له‌ شارى سلێمانى “ئاغاى ئه‌حمه‌دى”رێكخرابوو،شانده‌كه‌ له‌ لایه‌ن ” د.سالار ئاملى”جێگیرى وه‌زیرى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى و ” د.هێمن فاتحى ” نوێنه‌رى كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران د.حسین مرادى مامۆستاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكیه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا،له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى په‌یامى وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وى زانستى د.یوسف گۆران ى گه‌یاند پێیان و رایگه‌یاند”هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى مێژوێكى له‌پێشینه‌یان هه‌یه‌ له‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كردنى یه‌كتردا، به‌و هیوایه‌ى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و زانكۆكانى ئێران بتوانن هه‌ماهه‌نگى یه‌كتر بكه‌ن له‌ بوارى زانستى و پێشخستنى خوێندنى باڵادا”هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ زانستییانه‌ كرد به‌ مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌ پرۆسه‌ى خوێندن له‌ زانكۆكانى ئێران و پێشنیارى كرد كه‌ شاندى ئه‌و زانكۆیانه‌ سه‌ردانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌ بوارى خوێندنى باڵا له‌ هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌ زانستییه‌كه‌یان بۆ وڵاتی ئێران، د.ناصح قه‌ره‌داغى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروباری زانستی رایگه‌یاند”ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ جگه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌ بوارى خوێندنى باڵا له‌و وڵاته‌، هه‌نگاونان بوو بۆ كارئاسانى كردن له‌ كارى هاوبه‌شى زانستى و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى خوێندن و ئاڵوگۆڕكردنى ستافى ئه‌كادیمى و هاوكاریكردنى یه‌كتر بو ئه‌نجامانى توێژینه‌وه‌ى زانستى ” هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌كرد كه‌ شاندى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شێوه‌ى گروپ دابه‌شبوون و به‌پێى پسپۆڕى راگره‌كان سه‌ردانى ئه‌و فاكه‌لتى وبه‌شه‌ زانستیانه‌یانكرد له‌ زانكۆكاندا بۆ ئاشنابوون به‌چۆنێتى خوێندن له‌و به‌شه‌ زانستییانه‌دا و وتی”له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ و سه‌رۆك به‌ش و ستافى ئه‌كادیمى زانكۆكانه‌وه‌ پێشوازیه‌كى گه‌رم له‌ گروپه‌كانى زانكۆمان كراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى توانراوه‌ هه‌موو به‌ش و تاقیگه‌كان و هۆڵه‌كانى وانه‌ وتنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا به‌سه‌ر بكرێنه‌وه‌و بتوانن به‌شدار بن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى زانكۆكاندا” جگه‌ له‌وه‌ى به‌ڵێنى دابینكردنى زه‌ماله‌ى خوێندن به‌ زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستانى درا .

له‌سه‌ره‌تادا شاندى زانكۆ سه‌ردانى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى كرد پاش كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى و ناسانى زانكۆكه‌یان به‌ شاندى میوان رێكه‌وتن له‌سه‌ر یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن كراو له‌ رۆژى دواتردا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆكانه‌وه‌ واژووكرا.له‌ پاشان سه‌ردانى زانكۆى ئه‌سفه‌هان و كرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ وه‌ پێشوازیان لێكرا و دواتریاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن واژوو كرا. شانده‌كه‌ سه‌ردانى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ وه‌ پێشوازیان لێكراو له‌پاش گفتوگۆ له‌ بواره‌كانى هاوكارى وكارى هاوبه‌شى زانستى بریاردرا یاداشتنامه‌ى لیكتێگه‌شتن دواتر ئاماده‌بكرێت و واژوو بكرێت،جێى سه‌رنجه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ پێكهاتوه‌ له‌ 10سكول و 780مامۆستاى هه‌یه‌ و رێژه‌ى خوێندكاره‌كانى بریتیه‌ له‌ 8000خوێندكار و 23نه‌خۆشخانه‌و 322بنكه‌ى ته‌ندروستى و 40سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ شاندى زانكۆمان چه‌ند سه‌نته‌رێكى كلینیكیان له‌و سه‌ردانه‌دا به‌سه‌ركرده‌وه‌

هه‌ر له‌میانى سه‌ردانه‌دانه‌كه‌یانداشاندى زانكۆ سه‌ردانى زانكۆى “په‌یامى نور”یان كرد له‌ شارى تاران كه‌ زانكۆیه‌كى ده‌وڵه‌تى – نیوه‌ ئه‌هلییه‌و به‌هه‌رسێ جۆرى حزورى و نیوه‌حزورى و ناحزورى خوێندنى تیادا ئه‌نجامده‌درێت،خاوه‌نى زۆرترین ژماره‌ى خوێندكاره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ زیاتر له‌ 800هه‌زار خوێندكار له‌سه‌ر ئاستى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌م زانكۆیه‌ له‌هه‌موو پارێزگاو شاره‌ گه‌وره‌كانى ئێران لقى هه‌یه‌ له‌ ئاسته‌كانى به‌كالۆروس و ماسته‌ر و دكتورا ،له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌و زانكۆیه‌و ئه‌نجومه‌نى زانكۆكه‌وه‌ پێشوازیان لێكراو به‌ڵێنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیاندا، داوایانكرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستى كرانه‌وه‌ى زیاتر له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كارئاسانیان بۆ بكرێت و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێت كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان لقێكى زانكۆكه‌یان بكه‌نه‌وه‌، سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ڵێنى هاوكارى پێدان له‌ چوارچێوه‌ى رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ هه‌رێمى كوردستان،پاشان یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌شتن واژوو كرا.

د.سۆران ابوبكر راگرى په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر كه‌ یه‌كێك بو له‌ ئه‌ندامانى شاندى زانكۆ رایگه‌یاند”ئه‌وه‌ى تێبینى كرا له‌ سه‌ردانمان بۆ ئه‌و چوار زانكۆیه‌ی وڵاتى ئێران سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان و ده‌ستكراوه‌یى له‌ بریاردان بوو،به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خۆیان خاوه‌نى بڕیاربوون،جگه‌ له‌ بوونى به‌رهه‌مى زانستى به‌ هۆى پێشكه‌وتنى تاقیگه‌و خوێندنى زانستیی سه‌رده‌م له‌ زانكۆكاندا”د.سۆاران ابوبكر كه‌ سه‌رپه‌رشتیارى گروپى IT بوو ئاماژه‌ى به‌ بوونى پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوكرد له‌ به‌شه‌ زانستییه‌كانى ئه‌و زانكۆیانه‌ و ئه‌وه‌ى وت”به‌ڵێنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌ زانكۆمان درا له‌ بوارى ئاڵوگۆرى ستافى زانستى و به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش”.

د.حه‌كیم عوسمان راگری كۆلێجی ته‌كنیكی سلێمانی، سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ زانستییه‌ وتی” له‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانی هه‌ردوو زانكۆی (ئه‌سفه‌هان و ئه‌سفه‌هانی ته‌كنیكى)مان كرد له‌ ئه‌سفه‌هان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆو سه‌رۆك به‌شه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبووینه‌وه‌و بیروڕامان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ ئاڵوگۆڕكرد،له‌بواری هاوكاریكردنی یه‌كتر و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا كۆك بویون له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكار و مامۆستا له‌نێوان زانكۆكانی ئه‌سفه‌هان و هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی، هه‌روه‌ها سه‌ردانیكردنی كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زای زانكۆكانی (ئه‌سفه‌هان و ئه‌سفه‌هانی ته‌كنیكى) بۆهه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شیكردن له‌ كۆنفرانس و چالاكی زانستی و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش و هاوكاریكردن له‌باره‌ی چه‌ند پرۆگرامێكی پێشكه‌وتووی كۆمپیوته‌ر كه‌ سودی ده‌بێت له‌بواری میدیا و راگه‌یاندندا،هه‌روه‌ها زانكۆی ئه‌سفه‌هانی سه‌نعه‌تی یه‌كێكه‌ له‌زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جمهوریه‌تی ئیسلامی ئێران، پسپۆڕییه‌كانی زیاتر له‌ بواری ئه‌ندازیاریدا چڕ كردۆته‌وه‌و ئاست و توانایه‌كی زانستی به‌رزی هه‌یه‌.

وا بریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى خوێندنى باڵا د.یوسف گۆران سه‌ردانى وڵاتى ئێران بكه‌ن بۆ هه‌نگاونانى زیاتر و جێبه‌جێكردنى مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كان.

به‌رێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

????????????

????????????

????????????

????????????

????????????

????????????

????????????

????????????

18 19

????????????

????????????