زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌، پیرۆزباى ئاراسته‌ى مسوڵمانان ده‌كات

  • ئاب 18, 2015
  • 286 Views
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌، پیرۆزباى ئاراسته‌ى مسوڵمانان ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌وى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پیرۆزباى خۆى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م مسوڵمانانى كوردستان ده‌كات، سه‌رۆكى زانكۆ د.ئالان فه‌ره‌یدون على له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند”به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ پیرۆزباى خۆمان ئاراسته‌ى هه‌موو مسوڵمانان ده‌كه‌ین و هیوا خوازین ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بێته‌ مایه‌ى كۆتایى هێنانى قه‌یرانه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ى خۆشى و ئارامى بۆ هه‌رێمى كوردستان،هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌ى خه‌نده‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ده‌ستى تیررۆ، كه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ له‌ رێگه‌ى پاراستنى خاك و نیشتیماندا گه‌شتنه‌ پله‌ى نه‌مرى”، به‌ هیواى كۆتایى هێنان به‌ بارودۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكى ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ده‌ستپێكى ئارامى و خۆشگوزه‌رانى بێت بۆ مسوڵمانان”