سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى كونسوڵى نوێ‌ ى گشتى ئێرانى كرد

  • 2015-06-21
  • 679 Views
سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى كونسوڵى نوێ‌ ى گشتى ئێرانى كرد

به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى كردن له‌ كونسوڵى نوێ ى گشتى ئێران ئه‌مرۆ 21/6/2015 وه‌فدێكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى (پ.ى.د ئالان فریدون على ئه‌مین) سه‌رۆكى زانكۆ و شاندێكى یاوه‌رى كه‌ پیكهاتبوون له‌ (د.شێرزاد تۆفیق ) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارایى ( د. ناصح عوسمان) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى له‌ گه‌ڵ وه‌فدى زانكۆى سلێمانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى نووسینگه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئێرانیان كرد له‌ شارى سلێمانى و له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (ئاغاى مسعودى) كونسوڵى نوێ‌ وه‌ (ئه‌حمه‌د په‌رپه‌رسى) پاشكۆى كه‌لتورى كونسوڵخانه‌ پێشوازییان لێكرا. له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدى میوان پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى كونسوڵى گشتى كرد و هیوایان خواست كه‌ هاوكارێكى باش بێت بۆ پێشخستنى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان به‌ گشتى و هه‌ردوو زانكۆى پۆلیه‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى سلێمانى به‌ تایبه‌تى , هه‌روه‌ها داوایان له‌ كونسوڵى گشتى كرد كه‌ كار بكات له‌ پێناو دروست كردنى په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌ ڕووى زانستییه‌وه‌ له‌ نێوان زانكۆكانى ووڵاتى ئێران و هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیك و زانكۆى سلێمانى.

هه‌ر له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانى هه‌ردوو زانكۆ كرا بۆ ووڵاتى ئێران كه‌ پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌نجام درا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆكانى سه‌نعه‌تى ئێرانى و پێنج زانكۆى تر له‌ ووڵاتى ئێران به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ شێواز ى خوێندن و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه‌ ئه‌و زانكۆیانه‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ ڕووى به‌رزى ئاستى زانستیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردان كردنى چه‌ند تاقیگه‌یه‌كى زانستى ئه‌و زانكۆیانه‌ى كه‌ له‌ ڕووى كوالیتیی وه‌ ئاستێكى به‌رزیان هه‌یه‌ خزمه‌تێكى گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ خوێندكارانیان ده‌كه‌ن. له‌ كۆتایدا كونسوڵى گشتى به‌خێر هاتنى وه‌فدى میوانى كرد و پێ‌ ى ڕاگه‌یاندن كه‌ هاوكارێكى باشى هه‌ردوو زانكۆ دةبن له‌ پێناو به‌ره‌و پێشخستنى بوارى خوێدنى باڵا وه‌دابین كردنى كورسى خوێندن بۆ خوێدكارانى هه‌ردوو زانكۆ به‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر بۆ خوێدنى ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كانى خوێندنى باڵا.