رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانییه‌وه

  • ته‌مموز 30, 2015
  • 512 Views
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانییه‌وه

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دابێت كه‌ زانكۆكه‌یان نیوه‌ی‌ خوێندكاری‌ و وه‌رگیراوی‌ ساڵی‌ پار وه‌ربگرێت، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌: “زانكۆكه‌مان ره‌سمییه‌ ‌و له‌ژێر چه‌تری‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵایه‌ ‌و هه‌موو رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تیش جێبه‌جێ‌ ده‌كات”.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ختیار عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، هاتووه‌: “دوای لێدوانمان بۆ چه‌ ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ‌ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ ته‌كنیكییه‌كان له‌ زانكۆمان به‌ سیستمی خوێندنی پۆلیته‌كنیك و به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌: “به‌داخه‌وه‌ ماڵپه‌ڕێكی راگه‌یاندن به‌ناوی ئێمه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، گوایه‌ نیوه‌ی خوێندكارانی وه‌رگیراوی ساڵی پار له‌ زانكۆمان وه‌رده‌گیرێن”.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ته‌ئكیدش ده‌كاته‌وه‌: “هه‌موولایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ زانكۆكه‌مان ره‌سمییه‌ ‌و له‌ژێر چه‌تری‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدایه‌ و پابه‌ندین به‌ هه‌مموو ئه‌و رێنمایی‌ ‌و پلانانه‌ی‌ كه‌ وه‌زاره‌ت دایده‌ڕێژێت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ زانكۆمان نوێنه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ پلاتفۆرمی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكاران ‌و به‌پێی‌ ئه‌وه‌ كار ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ جگه‌ له‌م راستییه‌ سه‌راپای هه‌موو هه‌واڵێكی تر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”.

ساڵی‌ پار به‌پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ شه‌ش هه‌زار ‌و 729 خوێندكاری‌ ده‌رچووی‌ ئاماده‌ییه‌ “زانستی‌ ‌و وێژه‌یی‌ ‌و پیشه‌یی‌”ه‌كان ‌و په‌یمانگه‌كانی‌ وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌راورد به‌ زانكۆكانی‌ دیكه‌ زۆرترین رێژه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌.