خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەکرێتەوە
وەک ئەرکێکی پیشەیی و هەمیشەیی، رۆژی دووشەممە (٢٠٢١/٣/١٥) بۆ دووەمجار کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە. خولەکەش بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بۆ ماوەی (٣) رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک ئەرکێکی پیشەیی و تەندروستی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستییە
ڕوونوس و لکاندنی بەستەر بکە بۆ ناو وۆردپرێسکەت، تاکو نیشان بدرێت.
ئەم کۆدە کۆپی بکەو پەیستی بکە لە ناو ماڵپەرەکەت بە مەبەستی دانانی.