ئەنجامى بەرایی خوێندكارانی وه‌رگیراو به‌ سیسته‌می خوێندنی پۆلیته‌كنیك له‌ زانكۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016

  • ئه‌یلول 5, 2015
  • 1763 Views
ئەنجامى بەرایی خوێندكارانی وه‌رگیراو به‌ سیسته‌می خوێندنی پۆلیته‌كنیك له‌ زانكۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016

كۆی گشتی خوێندكارانی پێشكه‌شكار له‌ زانكۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى (1170) خوێندكار.

كۆی گشتی وه‌رگیراوان: ( 221) خوێندكار كه‌ (198) خوێندكاریان ده‌رچووی په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانین وە (23) وه‌رگیراویش تایبه‌ته‌ به‌ پارێزگاكانی تر .

بۆ دڵنیابوون خوێندكاران دەتوانن ناوی خۆیان بدوّزنه‌وه‌ لە ڕێگەى ئەم لینکەوە کە زانیارییەکانیان پێشکەشکردبوو.

http://spu.edu.iq/polytechnicline

تێبینى :

1- بۆ سه‌رجه‌م وه‌رگیراوان : پێویسته‌ له‌ (6/9/2015) تا (13/9/2015) بڕوانامه‌ و ( لارینه‌بوونی شوێنی كاره‌كەت ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ریت ) بهێنێت به‌ شێوه‌ی ئۆریجناڵ (أصڵی) بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خوێندكاری وه‌رگیراو خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌ نه‌هێنانی ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ .

2- هه‌ر خوێندكارێكیش ناڕه‌زایی هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ (6/9/2015) تا (10/9/2015) ناڕه‌زایی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكات .

ئەنجامە بەراییەکان:

ئەنجامى دەرچووانى ٢٠١٥ /سلێمانى

ئەنجامى دەرچووانى ٢٠١٥ /هەولێر

ئەنجامى دەرچووانى ٢٠١٥ /دهۆک

ئەنجامى دەرچووانى ساڵانى پێشوو /سلێمانى

ئەنجامى دەرچووانى ساڵانى پێشوو /هەولێر

ئەنجامى دەرچووانى ساڵانى پێشوو / دهۆک

لەگەڵ ڕێزدا

بختیار عبید شریف /بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

٠٥/٠٩/٢٠١٥