وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات

  • 2015-09-07
  • 689 Views
وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات

به‌ئامانجى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى هاوبه‌شى زانستى وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات.

پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ 6/9/2015 وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى وڵاتى ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ شارى سلێمانى، له‌لایه‌ن د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا، سه‌ردانى وه‌فده‌كه‌ش به‌ ئامانجى پراكتیزه‌كردن و جێبه‌جێكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى كه‌ پێشووتر له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆدا ئیمزاكراوه‌ سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌ شارى سلێمانى ده‌مێننه‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌مان وه‌فد سه‌ردانى زانكۆى سلێمانى و زانكۆى كۆیه‌ و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ بكه‌ن.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى پۆلیته‌كیكى سلێمانى سه‌ردانى وڵاتى ئێرانى كرد و له‌گه‌ڵ زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى لێكتێگه‌یشتنێكیان به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدانى بوارى زانستى ئیمزاكرد.

زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ گه‌وره‌ و پێشكه‌وتووه‌كانى وڵاتى ئێران و ماوه‌ى 40 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ و له‌ 14 كۆلێج پێكدێت و 500 مامۆستا و 11 هه‌زار خوێندكار له‌خۆده‌گرێت.

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى جگه‌ له‌سه‌ر ئاستى عیراق، هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ته‌واوى وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا به‌رفراوان بكات و خزمه‌تى زیاتر به‌ مامۆستایان و خوێندكاران بگه‌یه‌نێت.

34