دووه‌م لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى ئیمزا ده‌كرێت

  • 2015-09-09
  • 542 Views
دووه‌م لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى ئیمزا ده‌كرێت

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 8/9/2015 به‌مه‌به‌ستى پراكتیزه‌ و جێبه‌جێكردنى لێكتێگشتنى نێوانیان، وه‌فدى باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیك پێشوازى لێكرا.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمى و زانستییه‌كانى نێوانیان كرده‌وه‌، سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى خۆشحاڵى زانكۆى بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌فدی میوان نیشاندا و رایگه‌یاند: سه‌ردانى وه‌فدی باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كینیكى بۆ ته‌واوكارى و پراكتیزه‌كردنى ئه‌و خاڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى پێشووتردا له‌ چیوارچێوه‌ى لێكتێگه‌یشتنێكدا له‌ وڵاتى ئێران رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌.

د. ئالان فه‌ره‌یدون ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ رێگه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمى و زانستییه‌وه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت و سوودێكى زۆرى بۆ مامۆستایان و خوێندكاران ده‌بێت

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا د.موده‌ریس هاشمى سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هاتووینه‌ته‌ شارى سلێمانى تا په‌ره‌ به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ بده‌ین كه‌ له‌ نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ تا خاڵه‌كانى لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ بخه‌ینه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى زیاتر ئه‌نجام بده‌ین.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا وه‌فدى میوان له‌ رێگه‌ى داتاشۆوه‌ كۆمه‌ڵێك په‌یڕه‌و پرۆگرامى زانكۆى ئه‌سفانى ته‌كنیكى سه‌باره‌ت به‌ سیستمى خوێندن له‌ناو زانكۆكه‌داخسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ى ستافى زانستى زانكۆ و ژماره‌ى خوێندكارانى به‌شه‌ زانستییه‌كان ئاماژه‌یان پێدران

دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى فۆتۆگرافى كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاى فۆتۆگرافه‌رى به‌شى ته‌كنیكى میدیا (گه‌یلان نه‌ژاد) به‌رهه‌مهێنرابوو، وه‌ك دیارى پێشكه‌ش به‌ وه‌فدى میوان كران.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌فدى میواندا نوسینگه‌ى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى له‌لایه‌ن د. ئالان فه‌ره‌یدون و د. موده‌ریس هاشمى له‌ناو بیناى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرایه‌وه‌

له‌ كۆتاییدا وه‌فدى میوان سه‌ردانى ده‌سته‌ى كوردستان بۆ دیراساتى سراتیژیی و توێژینه‌وه‌ى زانستى كرد به‌مه‌به‌ستى ئیمزاكردنى لێكتێگه‌شتنێك بۆ گۆڕینه‌وه‌ى توانستى زانستى و توێژییه‌نه‌وه‌ى هاوبه‌ش و دابینكردنى كورسی خوێندن.

بڕیاره‌یشه‌ وه‌فدى باڵاى زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى سه‌ردانى زانكۆى كۆیه‌ بكات و له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنا بێت به‌ ئاستى زانستى زانكۆكه‌ و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ به‌رچاوه‌ى به‌ده‌ستیهێناوه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا وه‌فدێكى باڵاى زانكۆى پۆلیته‌كیكى سلێمانى سه‌ردانى وڵاتى ئێرانى كرد و له‌گه‌ڵ زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى لێكتێگه‌یشتنێكیان به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدانى بوارى زانستى ئیمزاكرد.

زانكۆى ئه‌سفه‌هانى ته‌كنیكى یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ گه‌وره‌ و پێشكه‌وتووه‌كانى وڵاتى ئێران و ماوه‌ى 40 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ و له‌ 14 كۆلێج پێكدێت و 500 مامۆستا و 11 هه‌زار خوێندكار له‌خۆده‌گرێت

کیلیک بکە بۆ بینینی فۆتۆگەلەرى تایبەت لە نێوان زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى ئەسفەهانى تەکنیکى…