ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی کوڕان و کچانی بەشەناوخۆیی کۆلێجی تەکنیکی کەلار ڕێکخرا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ بەئامادەبونی د. چیا محمد حسن ڕاگــــری کۆلێجی تەکنیکی کەلار و لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکان، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، بەربانگە خوانێک لەناو یاریگای کۆلێج بۆ خوێندکارانی کوڕان وکچانی بەشەناوخۆییەکان ڕێکخرا . خوانەکە لەلایەن خێرخواز احمد حسین کاکە خەڵکی شارۆچکەی کەلار ڕێکخرابوو. بەناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە زۆر سوپاسی بەڕیزیان دەکەین
ڕوونوس و لکاندنی بەستەر بکە بۆ ناو وۆردپرێسکەت، تاکو نیشان بدرێت.
ئەم کۆدە کۆپی بکەو پەیستی بکە لە ناو ماڵپەرەکەت بە مەبەستی دانانی.