وێبیناری نێودەوڵەتی ” ڕۆڵی زانکۆکان لە کەمکردنەوەی نایەکسانی شارستانیدا ” بەڕێوەچوو

  • 2021-04-17
  • 410 Views
وێبیناری نێودەوڵەتی ” ڕۆڵی زانکۆکان لە کەمکردنەوەی نایەکسانی شارستانیدا ” بەڕێوەچوو

رێکەوتی ١٤/٠٤/٢٠٢١ چوارەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بەناونیشانی ” ئایا شاری داهێنەر دەتوانێت باش بێ؟ ڕۆڵی زانکۆکان لە کەمکردنەوەی نایەکسانی شارستانی (حضری) دا ” لەلایەن د.سامیه ڕاب کیرچنەر- ەوە، پرۆفیسۆری هاوەڵ لە زانکۆی مۆرگان ستەیت لە ماریلاند، ئەمریکا، پێشکەشکرا.

بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ۲٠٠ به‌شداربوو لە كۆی ٤٣ زانكۆ و په‌یمانگا و ڕێکخراو و ده‌زگای حکومی و ناحکومی له‌ ۹ وڵاتی عێراق و و ئێران و کەنەدا و بەریتانیا و ئەمریکا و ئیسیۆپیا و ئیسرائیل و لیبیا و سوید و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٨ شاردا (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کەرکوک، کەلار، موسڵ، کۆیە، دهۆک) ئامادەبوون.

ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.