به‌وێنه‌: وۆركشۆپی به‌هێزكردنی توانای میدیاكارانی زانكۆ

  • 2021-06-22
  • 341 Views
به‌وێنه‌: وۆركشۆپی به‌هێزكردنی توانای میدیاكارانی زانكۆ

به‌وێنه‌: وۆركشۆپی به‌هێزكردنی توانای میدیاكارانی زانكۆ

له‌پێناو به‌هێزكردنی تواناو ئاستی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوسانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوتاكردنی كارو چالاكییه‌كان به‌یه‌ك سیستم، وۆركشۆپێك بۆ میدیاكاران له‌ سه‌رجه‌م هۆبه‌كانی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی كۆلیج و په‌یمانگاكان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

كاتژمێر 9.30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 ی حوزه‌یرانی 2021 به‌چاودێری پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆو به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ فه‌رمانبه‌رانی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان، وۆركشۆپی به‌هێزكردنی توانای میدیاكارانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.