بەڕێوەبەرایەتی ئامارو پلاندانان

  • ئه‌یلول 16, 2014
  • 680 Views
بەڕێوەبەرایەتی ئامارو پلاندانان

به‌ڕێوه‌به‌ر: شیروان عبدالله
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه‌
E-mail : statistics@spu.edu.iq

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلان دانان وئامار هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئاماده‌ كردنى ئامار بۆ خوێندكاران و مامۆستیان و فه‌رمانبه‌ران وپێشكه‌ش كردنى ڕاپروتى مانگانه‌ بۆ گشت په‌یمانگاو كۆلێجه‌كان به‌ مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له‌و ئاماره‌ و دانانى پلانێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆمان.

ئه‌رك و لێپسراوێتى
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى خوێندكاران له‌ هه‌موو (كۆلێج و په‌یمانگاكان)
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى مامۆستایان هه‌ڵگرى نازناوى زانستین
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌ سه‌ر وانه‌بێژى ده‌ره‌كى
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ده‌رباره‌ى مۆڵه‌تى خوێندنى فه‌رمانبه‌ران له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وى وڵات
كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ژماره‌ى هۆڵه‌كانى خوێندن و تاقیگه‌ و ژوورى مامۆستایان وژماره‌ى كۆمپیوته‌ر و سه‌رچاوه‌كان و كتێب به‌ انگلیزى و عه‌ربى وكوردى.
وردبینى كردنى سه‌رجه‌م زانیارى (كۆلێج و په‌یمانگاكان)له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى ئاماره‌وه‌ مانگانه‌ ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ داوا بكرێت
وه‌ڵام دانه‌وه‌ى نوسراوه‌كانى وه‌زاره‌تمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئامارو پلان دانان و ئامارى پارێزگاى سلێمانى .
هه‌ڵگرتنى ئه‌و زانیاریانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى الكترونى و له‌ سه‌ر CDو له‌ شوێنى پاك وخاوێن و دروست كردنى ئه‌رشێفێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.