بەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا

  • ئه‌یلول 16, 2014
  • 505 Views

به‌ڕێوه‌به‌ر : عطا عمر قاسم
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
1. رایی كردنی مامه‌له‌ی مامۆستایان ده‌رباره‌ی گۆرینی بروانامه‌و و پێدانی نازناو و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ و خوێندن له‌ ناو هه‌رێم و وڵات
2. پیشنیار كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌رزكردنه‌وه‌وه‌ی پله‌ی زانستی
3. پێشنیاركردن و سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی زانستیی ناوه‌ندی. له‌ ئیستادا یه‌ك لیژنه‌ی پشتگیری تویژینه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ. پیشنیار كرا له‌ هه‌موو كۆلیجه‌كان لیژنه‌ی زانستی پێكبهێرنیت. له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆش لیژنه‌ی زانستیی ناوه‌ندی.
4. كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستایان و ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی زانستی
5. ده‌ركردنی گۆڤاری ئه‌كادیمی
6. به‌دواداچوونی هۆبه‌ و یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كۆلیج و په‌یمانگه‌كان
7. كردنه‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتیكردنی خویندنی باڵا له‌ كۆلێجه‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆ
8. كاره‌كانی هۆبه‌ی تاقیگه‌ و وه‌رشه‌كان‌.
9. تاقیگه‌ی تویژینه‌وه‌ی بایۆمیدیكال: له‌ ئیستادا ئه‌م یه‌كه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ی زانكۆیه‌ كه‌ ئه‌ویش سه‌ر به‌ یاریده‌ده‌ری زانستییه‌.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه‌
E-mail : scientific@spu.edu.iq