بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و پرۆگرامەکانی خوێندن

  • ئه‌یلول 16, 2014
  • 922 Views
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و پرۆگرامەکانی خوێندن

به‌ڕێوه‌به‌ر : عطا الله عمر قاسم
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریی له‌ كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆمان. پێكهاته‌كانی دڵنیایی جۆری راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆلێج و په‌یمانگه‌كاته‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و بریتین له‌
زانستخوازی به‌رده‌وامی مامۆستایان
فیدباكی خویندكاران
كۆرسبووك
هه‌گبه‌ی مامۆستا
هه‌لسه‌نگاندنی ده‌ره‌كیی به‌شی زانستی
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
1. به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌ كۆلێج و په‌یمانگه‌كان
2. راییكردنی مامه‌ڵه‌ و نووسراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ دڵنیایی جۆری
3. به‌دواداچوونی لیژنه‌ و هۆبه‌ و یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كۆلیج و په‌یمانگه‌كان
4. پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به‌ هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پرۆگرامه‌كانی خوێندن
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه‌.
پـرۆگــرامــه‌كــانـــى خـــوێـنـــدن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رپه‌رشتی دانان و گۆرانكاری پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كات له‌ كۆلێج و په‌یمانگه‌كان.
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
1. سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن بۆ دانان و گۆرانگاریی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خویندن
2. پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به‌ هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری
3. سه‌رپه‌رشتی كردنی گشتیی مه‌شقی پراكتیكی و یارمه‌تیدانی به‌شه‌ زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا
4. به‌دواداچوونی لیژنه‌ و هۆبه‌ و یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كۆلیج و په‌یمانگه‌كان
5. پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل بازاری كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و یارمه‌تیدانی به‌شه‌ زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی گرێدانی خویندنی ته‌كنیكی به‌ بازاری كاره‌وه‌
6. به‌دواداچوونی ده‌رچووانی كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌ بواری به‌كارخستندا
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه‌
E-mail : qa-curriculum[at]spu.edu.iq