بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری

  • ئه‌یلول 16, 2014
  • 352 Views

به‌ڕێوه‌به‌ر: زرنگ
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه‌
E-mail: @spu.edu.iq

بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پێك هاتووە لەم هۆبانەی لای خوارەوە كە هەر هۆبەی كارەكانی دیاری كراوە :-
1 – هۆبەی چاككردنەوە / كارەكانی ئەم هۆبەیە بریتییە لەدابین كردنی ئاوی سەرەكی بۆ ناو تانكییەكانی سەربانی بینای زانكۆ وەهەروەها چاككردن وجێ‌ بەجێ‌ كردنی گشت كارەكانی ئاوو كارەباو ئاوەڕۆی بینای زانكۆ لەگەڵ جێ‌ بەجێ‌ كردنی گشت كەمو كوڕییەكان لەبواری چاككردنەوە و خزمەتگوزاری .
2 – هۆبەی گواستنەوە و شۆفێرەكان / ئەم هۆبەیە هەڵدەستێت بەهێنان وبردنەوەی گشت فەرمانبەرانی زانكۆكەمان لەكاتی دەوامی فەرمی وە هەروەها جێ‌ بەجێ‌ كردنی گشت كارەكانی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتییەكان لەكاتی دەوامی فەرمی بەمەبەستی جێ‌ بەجێ‌ كردنی كارەكانیان لەدەرەوەی سەرۆكایەتی زانكۆ .
3 – هۆبەی باخچەكان / ئەم هۆبەیە كارەكانی بریتیە لە هەستانیان بەڕێك و پێك كردنی باخچەكانی سەرۆكایەتی زانكۆمان لەگەڵ جوان كردن و سەوز كردنی گشت باخچەكان وەهەروەها دابین كردنی سیمایەكی جوان لەگوڵ وگوڵزار بۆ ناو بینای زانكۆو سە قاڵدرمەكان و ڕێڕەوەكان .