بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

  • ئه‌یلول 16, 2014
  • 423 Views
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

به‌ڕێوه‌به‌ر: فیصل عبد الله صالح
گرنگى دان به‌ ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستا و كارمه‌ندانى زانكۆ یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه‌له‌ڕێگاى به‌رێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى یه‌وه‌ هه‌وڵى هێنانه‌دى ده‌درێت , به‌هاوكارى هۆبه‌كانى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى له‌گشت په‌یمانگه‌ و كۆلێجه‌كانى زانكۆ
كارى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌ بنیاتنانى ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و سه‌لامه‌ته‌ له‌ سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانى سه‌ربه‌ زانكۆ له‌ گشت كۆلێج و په‌یمانگاكان و به‌شه‌ناوخۆیى و تاقیگه‌كان و هۆڵه‌كانى خوێندن و كێڵگه‌ و وه‌رشه‌ و بیناى ڕاگرایه‌تى و سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى گرنگى دان به‌ مافى خوێندكاران و مامۆستایان و كارمه‌ندان كه‌ مافى سه‌لامه‌ت بونیانه‌ له‌ شوێنى كاركردن و خوێندن
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى هه‌وڵى جێ به‌جێ كردنى داوه‌ هه‌ر له‌ ( پشكنین و ده‌رخستنى كه‌ م وكوریه‌كانى باڵه‌خانه‌كانى زانكۆو په‌یمانگاكانى سه‌ربه‌ زانكۆ له‌ رووى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تیه‌وه‌ , هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له‌ رێگاى ئه‌و سیمینارانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌دات هه‌وڵ ده‌دات كه‌ ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت فه‌راهه‌م بكات , ئه‌مه‌ سه‌ره‌راى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین خولى جۆراو جۆرى وه‌كو (فریاگوزارى سه‌ره‌تاى و ئاگركوژانه‌وه‌ خولى چۆنیه‌تى كاركردن له‌تاقیگه‌ جۆراوجۆره‌كانى سه‌ربه‌ كۆلێج و په‌یمانگاكان ) بۆئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خوێندكاران و كارمه‌ندان بپارێزێت پێش روودان و پاش روودانى هه‌ر رووداوێكى مه‌ترسى دار.
بۆزیاتر گرنگى دان به‌كاروچالاكیه‌كانى و هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى , به‌رێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندى و سه‌ردانى كردنى گشت كۆلێج و په‌یمانگاكانه .
له‌ كۆتایدا ئه‌توانین بڵێن باشترین پێناسه‌ بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى له‌ ئامانجه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پاراستنى مامۆستاو خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌و مه‌ترسیانه‌ى كه‌ دووچارى ئه‌بن , ئه‌ویش له‌ڕێگاى به‌دى هێنانى ئه‌و دوو درووشمه‌یه‌ كه‌ ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌ هه‌ڵیگرتووه‌
یه‌كه‌م / هێنانه‌دى ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست.
دووه‌م / ده‌سته‌به‌ر كردنى پێویستیه‌كانى خۆپاراستن له‌ هه‌ر رووداوێكى مه‌ترسى دار.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه‌
E-mail : health-safety@spu.edu.iq