بەڕێوەبەرایەتى ڕاهێنان و پەرەپێدانى تواناکان

  • تشرینی یه‌كه‌م 3, 2014
  • 414 Views

پلاندانان و ئامادەکردنى خول بۆ مامۆستا و کارمەندانى سەربەسەرۆکایەتى زانکۆ و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگا تەکنیکییەکان کە سەر بە زانکۆن, هەروەها دەست نیشانکردنى ڕاهێنەر بۆ ئەنجامدانى خولەکان.
ئامانجەکان :
بەهێز کردنى تواناى مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیارانى کار لە ڕێگەى کردنەوەى ۆڕک شۆپ و سازدانى خول دەربارەى هەموو ئەو کار و کێشانەى کە لە پیشەکەیاندا دێتەڕێیان و بۆ برەودان بە کارەکانى زانکۆ.
ئەركەكانى ڕاهێنان و پەرەپێدانى تواناکان:
1- کۆڵینەوە لە پێویستى کارمەندان و مامۆستایان بۆ ڕاهێنان.
2- دياريكردنی پلانێکى گونجاو بۆ پیادەکردنى خولەکان.
3- ئامادەكردن و چاپکردنى نوسراو.
4- دروستكردن و پتەوکردنى پەیوەندى لەسەر ئاستى زانکۆ و دەرەوەى زانکۆ هەموو ئەو دەزگاو ڕێکخراوانەى تایبەتمەندن بە کارى ڕاهێنان.
5- دانانى پڕۆگرامێکى تایبەت بە بەشداربوانى خولەکان.
6- دۆزینەوە و دەسنیشانکردنى ڕاهێنەر.
7- دابينكردنى هۆڵ و سەرجەم کەرەستە و پێداویستى خولەکان.
8- دروستكردنى بڕوانامەى تایبەت بە خولەکان.
9- پيَشكەشكردنى ڕاپۆرتى کۆتایى خولەکان.
10- ئەرشيفكردنى بەرايى خولەكان.
كارمەندان:
1- کاوە حمە صالح مصطفى
2- هەنار عمر فرج
3- نزار محمد أحمد
4- سەربەست حمە حسین فتح اللە
5- ڕێبین صالح محمود