گۆڤارى توێژینەوەى کارەکى کوردستان

  • تشرینی دووه‌م 15, 2015
  • 359 Views
گۆڤارى توێژینەوەى کارەکى کوردستان

(گۆڤارى توێژینەوەى کارەکى کوردستان) Kurdistan Journal of Applied Research KJAR گۆڤارێكى زانستیه‌ له‌لایه‌ن به‌شى گۆڤارى زنستى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییەوە شه‌ش مانگ جارێك دەردەچێت به‌هه‌رسێ زمانىى کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بى به‌ هه‌ردوو شێوه‌ چایكردنى (ئۆلاین ISSN 2411-7684 و هارد کۆپى ISSN 2411-7706 ) به‌ ژماره‌:

بابه‌ته‌كانى ئه‌م گۆڤاره‌ (KJAR) كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگى زانستى و زانستى كاره‌كى و مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌ڵایه‌تى و تەندروستى و کشتوکاڵى له‌خۆده‌گرێ وه‌ پێشوازى ده‌كات له‌هه‌ر بابه‌تێك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستى ئه‌كادیمی زانكۆ، ئه‌و بابه‌تانه‌ پێداچونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى چاپبكرێت ، و له‌گه‌ڵ هاتنى ساڵى تازه‌ ژماره ‌تازه‌كه‌ى بڵاوده‌بێته‌وه‌.

داواكارین له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ى خوازیارن بابه‌ته‌كانیان بنێرن بۆ ناونیشانى ئەلیکترۆنى

kjar@spu.edu.iq

وە بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ن

www.spu.edu.iq/kjar

دوامۆڵه‌ت بۆ ناردنى بابه‌ته‌كان: 20/11/2015

تێبینى: دواى رەزامەندى پێدان بە به‌شداربوان سەبارەت بە بابەتەکانیان, ده‌توانن له‌ ڕێى كتێبخانه‌ى ئه‌لكترۆنى (KJAR) بە (pdf) داونلۆدى پەیپەرەکان بكه‌ن له‌ڕێى ئه‌م لینكه‌وه‌ www.spu.edu.iq/kjar وە وێنەیەک لە گۆڤارەکە