وه‌فدێكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌شدارى خولێكى گرنگى ئێران ده‌كه‌ن

  • تشرینی دووه‌م 29, 2015
  • 276 Views
وه‌فدێكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌شدارى خولێكى گرنگى ئێران ده‌كه‌ن

وه‌فدى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه‌ سه‌ردانى شارى سنه‌ى وڵاتى ئێران يان كردووه‌ پێكهاتووه‌ له‌ نۆ كارمه‌ندى ته‌كنیكى سه‌ر به‌ په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى سلێمانى، له‌ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكیى ‌و به‌كالۆریۆس له‌ پسپۆڕى میكانیك ‌و كاره‌با، كه‌ له‌ هۆبه‌كانى چاكسازیى ‌و تاقیگه‌ ‌و وه‌رشه‌كانى په‌یمانگه‌ كارده‌كه‌ن

ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان به‌شداریكردنه‌ له‌ خوولى راهێنان بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ئاموزشى فه‌نى ‌و حرفى سنه‌، ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش تایبه‌ته‌ به‌ راهێنانى گه‌نجان له‌ ته‌مه‌نى 13 سالأ به‌ره‌ ‌و سه‌ره‌وه‌ له‌ بواره‌ جیا جیاكانى فێركردنى پیشه‌یى وه‌كو “دارتاشى، چاكسازى ئۆتۆمبێل، لكاندن، چاكسازى مۆبایل، كۆنتڕۆڵى كاره‌با، چاكسازى ئه‌سانسۆر، ئاسن تاشى به‌ كۆمپیوته‌ر CNC، كشتوكاڵى داپۆشراو، راهێنانى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر دروستكردنى ده‌رگا ‌و په‌نجه‌ره‌ى PVC، هتد…”

هه‌روه‌ها جه‌گه‌ له‌ هه‌ندێ چالاكى زانستى به‌مه‌به‌ستى كێبڕكێى زانستى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتى ئێران ‌و جیهان، كه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك له‌ ریزبه‌ندییه‌ یه‌كه‌مه‌كان بوون.

به‌پێى ئه‌و پڕۆگرامه‌ى له‌لایه‌ن وه‌فدى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه‌ دانراوه‌ بۆ خوله‌كه‌، به‌شداربووانى وه‌فده‌كه‌ دابه‌شكراون بۆ سێ گروپى فێربوون وه‌كو “چاكسازى ئه‌سانسۆر، كۆنتڕۆڵى كاره‌با، پڕۆگرامسازى CNC، چاكسازى ئۆتۆمبیل”، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌شداربووانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ یه‌ك گروپ به‌شدارى له‌ خولى “وه‌رشه‌ى لكاندن” ده‌كه‌ن وه‌كو “TIG- MIG- MAG- CO2- WELDING SIMULATION”

هه‌روه‌ها له‌ رۆژى كۆتایى وانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر شێوازه‌ پێشكه‌وتووه‌كانى راهێنان به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى كێبڕكێى زانستى ‌و ئه‌نجامدانى چالاكى زانستى له‌ بواره‌ جیا جیاكانى ته‌كنه‌لۆجیا.

له‌ رۆژى یه‌كه‌مى خوولى راهێنان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌ نێوان وه‌فدى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ‌و مامۆستایانى خوله‌كه‌، به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار جه‌میل ئه‌حمه‌دى به‌ڕێوبه‌رى گشتى سه‌نته‌رى ئاموزشى فنى ‌و حرفى سنه‌ ‌و هه‌ردوو جێگره‌كانى ئه‌ندازیار فه‌رید بۆ كارى زانستى ‌و ئه‌ندازیار كه‌ریم بۆ كاروبارى كارگێڕى ‌و دارایى.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى ناساندنى ئه‌ندامانى هه‌ردوولا، ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ كوردستانى ئێران به‌گشتى ‌و شارى سنه‌ به‌تایبه‌تى خۆیان به‌ ته‌واوكه‌رى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن ‌و ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا، بۆ خزمه‌تكردنى سه‌رجه‌م ده‌زگا زانستییه‌كانى هه‌رێم به‌ ئه‌نجامدانى خولى راهێنان ‌و پێشكه‌شكردنى راوێژكارى له‌ بوارى دامه‌زراندنى ئه‌م جۆره‌ سه‌نته‌رانه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ راهێنانى گه‌نجان.

وه‌فده‌كه‌ى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سه‌ردانى زانكۆى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان -یان كرد ‌و له‌گه‌لأ پارێزگارى شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌، بڕیاریشه‌ زانكۆكه‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بكه‌ن.