به‌ ڕێگاى ئۆنلاین ناوت تۆمار بكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (Aptis)

  • كانونی یه‌كه‌م 1, 2015
  • 395 Views
به‌ ڕێگاى ئۆنلاین ناوت تۆمار بكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (Aptis)

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و به‌شێوه‌ى ئۆنلاین سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى سه‌ر به‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى به‌ریتانى ده‌رگاى تۆماركردنى ناو نووسینى بۆ كۆرسه‌كانى زمانى ئینگلیزى ده‌ستیپێكرد.

له‌گه‌ڵ كۆرسه‌كانى زمان و له‌ كۆتایی ته‌واوكردنى هه‌ر چوار ئاسته‌كانى سه‌نته‌رى فێرخوازى، سه‌ركه‌وتوو بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (Aptis) له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ى هاوبه‌شی په‌سه‌ندكراوى هه‌ردوولا به‌ده‌ستده‌هێنێت.

رۆژى 8/12/2015 كاتژمێر (10)ى به‌یانى ده‌رگاى ناونووسینى ئۆنلاین داده‌خرێت و رۆژى 10/12/2015 كاتژمێر (9)ى به‌یانى له‌ هۆڵى پیره‌مێردى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاست ئه‌نجام ده‌درێت.

بۆ تۆماركردنى ناو به‌شێوه‌ى ئۆنلاین پێویسته‌ سه‌ردانى ماڵپه‌رى زانكۆمان (www.spu.edu.iq) بكه‌ن.