مامۆستایەکى زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لایەن ریکخراوی IREX ەوە بانگێشت ده‌کرێت بۆ خولێكی راهێنان لە ئەمریکا

  • كانونی یه‌كه‌م 9, 2015
  • 334 Views
مامۆستایەکى زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لایەن ریکخراوی IREX ەوە بانگێشت ده‌کرێت بۆ خولێكی راهێنان لە ئەمریکا

“مامۆستا سەرخێڵا سیروان” كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەكارخستن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی له‌ پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت بانگێشت ده‌کرێت بۆ خولێكی راهێنان بۆ ماوەى ١٠ ڕۆژ لە وڵاتی ئەمریکا لە لایەن ریکخراوێكی ئەمریکی بەناوىIREX بەمەبەستی وەرگرتنی بەرنامەی راهێنان لە زانكۆی میشیگان”.

بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی بەكارخستن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی مامۆستا بەناز نوری، رایگەیاند: “لە چوارچێوەی پڕۆگرامەكانی راهێنان، كە لەلایەن رێكخراوی (IREX) سەرپەرشتی دەكرێت بۆ گەشەپێدانی توانای سەنتەر و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەكارخستن ,لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە رێكخراوی (IREX) لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەنتەرەكان بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای سەنتەرەكانی بەكارخستن لە زانكۆكان، بۆ پێدانی زانیاری و پڕۆگرامی راهێنان بەئامانجی بەستنەوەی دەستی كاری زانكۆكان لەگەڵا بازاڕی كار”.

بەناز نوری، ئەوەشی خستەڕوو: “بەڕێوەبەرایەتی بەكارخستن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی لەمانگی نیسانی ئەمساڵ دامەزراوە ‌و ئامانج لە كارەكانی گەشەپێدانی توانای دەچووانی زانكۆ و خوێندكارانە بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و بەستنەوەی دەستی كاری زانكۆكان بە بازاڕی كارەوە”.

جێ ى ئاماژە بۆ کردنە دواى ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زارەتی خۆێندنی باڵاو توێژینەوەی فەرمانی بە کردنەوەی سەنتەری هەلى کار کرد لە هه‌موو زانکۆکانی کوردستان کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراویIREX ى ئەمریکی دواجار بە شێوەیەکی پێشبڕکێ لە نێوان سەنتەرەکانی زانکۆکاندا ئەم ڕێکخراوە پروگرامێکی راگەیاند كه‌ تایبەت بوو بە مەشق پیکردنی ستافی ئەو سەنتەرانەی کە سەرکەووتوو و چاڵاک بوونە لە بەرێوبردنی سەنتەرەکەیان وە لە سەر بنەمای لێهاتوویی و سەرکەوتوویی لە ئەرک و سەنتەرەکەیان (مامۆستا سەرخێڵ سیروان)ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ براوه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌.

جێگای ئاماژە پێکردنە كه‌ (IREX) رێکخراوێکی ئەمریکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق پشتگیری دەکرێت. ئەم رێکخراوە بە شێوەیەکی چڕووپڕ کاردەکات بۆ بەرەوپییشبردنی کەرتی پەروەردەو خۆێندنی باڵا لە بوارە جیاوازەکانی تایبەت بەرەوپێشبردنی سیستەمی خوێندن و بەستنەوەی زانکۆکانی عێراق بە زانکۆ ناوبانگەکانی ئەمریکا.