پرۆگرامى زەمالاتى ڕاهێنانى ئەمریکى MEPI Middle East Partnership Initiative

  • 2015-12-10
  • 654 Views
پرۆگرامى زەمالاتى ڕاهێنانى ئەمریکى MEPI Middle East Partnership Initiative

باڵویزخانه‌ى ئه‌مرێكا له‌ به‌غداد خۆشحاڵه‌ كه‌پێتان ڕابگه‌ێنێت كه‌ واده‌ى پێشكه‌شكردن بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆگرامى ده‌ستپێشخه‌رى هه‌ماهه‌نگى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى خوێندكارانى سه‌ركرده‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كراوه‌ته‌وه‌. MEPI

ئه‌م پرۆگرامه‌ ده‌ستپێشخه‌رى وه‌زاره‌نى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه‌ بۆ پشتگیریكردن لەو ‌هه‌وڵ و تواناى ڕێكخراو ە‌كان و تاكه‌كان بۆ كاركردن له‌سه‌ر چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێشخستنى سیاسى و ئابورى و به‌ره‌وپێشبردنى بنه‌ماى دیموكراتى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا .پرۆگرامه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 6 هه‌فته‌یه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ هاویندا ئه‌نجام ده‌درێت ، مه‌به‌ست له‌م پرۆگرامه‌ پشتگیریكردنه‌ له‌ئامانجه‌كانى ئه‌مریكا –عیراق له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ى كه‌واژۆ كراوه‌ له‌نێوانیاندا، بۆفه‌راهه‌مكردنى هه‌لى كاركردن بۆگه‌نجانى عیراق له‌ده‌رچوانى زانكۆ .

پرۆگرامه‌كه‌ له‌ 26/ 6/ 2016دەست پێدەکات و لە 5 /8/2016 کۆتای دێت، واته‌ 6 هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت ، خوێندكاران له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئەمریكا میوانداری ده‌كرێن و شوێنى نیشته‌جێبونى ئه‌كادیمیان ده‌بێت بۆماوه‌ى پێنج هه‌فته‌ و هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى گه‌شتێكى فێركارى ده‌بێت له‌نێو ناوچه‌كانى زانكۆ و ته‌واوكارى بابه‌ته‌ ئه‌كادیمێكانى (٥) هه‌فته‌كه‌ ده‌بێت، به‌رنامه‌ى 5 هه‌فته‌كه‌ بابه‌تى ئه‌كادیمی ئاڕاسته‌كراون كه‌بریتین له‌ شیكاریكردنى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕۆلى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتى له‌ پرۆسه‌ى دیموكراتى. .

مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن:

پێویسته‌ خوازیار ته‌مه‌نى له‌نێوان 20-24 ساڵ بێت، عیراقی بێت یان دانیشتوى عیراق بێت، زمانى ئنگلیزى باش بزانێت، ده‌سكه‌وتێكى ئه‌كادیمی به‌رزى هه‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌بێت خوازیار ئاماده‌یی به‌شداریكردنى چڕى هه‌بێت له‌چالاكیه‌ ئه‌كادیمیه‌كان و حه‌زێكى زۆرى هه‌بێت بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌لى به‌ڕێوه‌بردن و ناساندنى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى به‌ كه‌لتورو ڕۆشنبیرى كۆمه‌ڵگاى عیراقى.

چۆنیه‌تى به‌شداریكردن:

پێویسته‌ خوازیار فۆرمى داواكاری پڕكاته‌وه‌ له‌ ڕێى ئه‌م لینكه‌وه‌:

here (DOC 179 KB), or here (PDF 468 KB),

فۆرمه‌كه‌ و كۆپیه‌ك له‌ پاسپۆرته‌كه‌ت ده‌نێریت بۆ:

IRAQMEPI@state.gov.

دوامۆڵه‌تى پێشكه‌شكردن:

12 ى شه‌وى 21/12/2015

وەرگێڕاوە لە http://iraq.usembassy.gov/student-leaders-program2.html