بانگەوازێک لە سەنتەری هەلی کارەوە بۆ گشت خوێندکارانى زانکۆی پۆلیتەکیکی سلێمانی

  • 2015-12-17
  • 736 Views
بانگەوازێک لە سەنتەری هەلی کارەوە بۆ گشت خوێندکارانى زانکۆی پۆلیتەکیکی سلێمانی

ڕێکخراوی ئایڕێکسی ئەمریکی (IREX) پێویستیان بە (٥) خوێندکار هەیە لە زانکۆکەمان کە بەشداربن لە ڕاپرسییەک کە خوێندکار چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان بکات …

ڕێکخراوی ئایڕێکسی ئەمریکی (IREX) لە ڕێگای سەنتەری هەلی کارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى یەوە، پێویستیان بە (٥) خوێندکار هەیە لە زانکۆکەمان کە بەشداربن لە ڕاپرسییەک کە خوێندکار چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان بکات نزیک بە شوێنی خۆی بۆ زیاتر تێگەیشتن لە پێشینەی کار.

پێشینەی کار تا ئێستا لە عێراقدا نییە بۆ کەرتی تایبەت، ڕێکخراوى ئایرێکس (IREX) پلانی هەیە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە لە ئەنجامی ئەم ڕاپرسییەی کە خوێندکاران ئەنجامی ئەدەن و ئەم زانیارانەش سوودی لێ وەرئەگیریت لە لایەن سەنتەری هەلی کاری زانکۆوە بۆ چاکسازی کردن پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ.

سوودى بەشداریکردن:

لە کۆتایی ڕاپرسیەکەدا خوێندکار بڕوانامەی ڕێکخراوى ئارێکس (IREX) ى ئەمریکى وەر ئەگرێت و ئەتوانێت لە سی ڤی خۆیدا وەک شارەزایی وەرگرتن و بڕوانامە و ئەزموون ئاماژەی پێ بکات.
بۆ ئەو ماندوو بوونەش بڕیکی کەم تێچوو لەلایەن ئارێکس (IREX) ى ئەمریکى ئامادە ئەکرێت بۆ ئەو کاتەی خوێندکار بەو کارە وە سەر قاڵ ئەبێت و بۆ تێچووی هاتووچۆى.
نمونەیەک لە ڕاپرسی

ئەمەش وێنەیەکە لە راپرسییەکە کە خوێندکار پێویستە ئەم زانیارییانە کۆبکاتەوە لە کاتێکدا سەردانى کۆمپانیاکان یان نوێنەرەکانیان دەکات( وێنەیەک لە ڕاپرسى)

مەرجەکانى خۆتۆمارکردن

خوێندکاری زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بێت لە ئێستادا
ئاستی زمانی ئیگلیزی زۆر باش بێت
تەواو لە پرسیارەکانی ڕاپرسی تێبگات لە ڕووی بابەتی و ئینگلیزیەوە (پرسیارەکان لاوانەیە بە کوردی بکرێت بەڵام ئەبێ بە ئیگلیزی بنوسرێتەوە و بە فۆرمی ئۆنلاین رەوانە بکرێت)
ئاستی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین باش بێت
گەر ئێستا خوێندکاریت لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و لە خۆت ڕائەبینیت بۆ ئەم کارە و ئەو مەرجانەى سەرەوەت تێدایە ئەوا ئەو فۆرمەى خوارەوە فۆرمى خۆتۆمارکردن بە ئۆنلاین پڕبکەرەوە و پاشان Submit ى بکە

فۆرمى خۆتۆمارکردن

..دواکاتى خۆتۆمارکردن ڕۆژى ١ شەممەیە ٢٠/١٢/٢٠١٥ کاتژمێر ١٢ ى شەو .

بۆ زانیارى زیاتر و هەر پرسیارێک دەتوانیت ئیمەیل ئاراستەى ئەم ناونیشانە بکەیت cdc@spu.edu.iq