ماوەی خۆ تۆماركردن بۆ بەشداریكردن لە خولی سەنتەری زمانی ئینگلیزی درێژكرایەوە

  • 2015-12-21
  • 893 Views
ماوەی خۆ تۆماركردن بۆ بەشداریكردن لە خولی سەنتەری زمانی ئینگلیزی درێژكرایەوە

بە نووسراوێك سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕیاری درێژكردنەوەی ناو تۆماركردنی دا، بۆ خولی سێهەمی كۆرسی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانكۆ بەشێوەی ئۆنلاین.

دوابەدوای نووسراوی گشتاندن بە ژمارە (7632) لە بەرواری (25/11/2015)، سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای ناو تۆماركردن بۆ خولی سێهەمی كۆرسی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانكۆ بەشێوەی ئۆنلاین، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆتۆماركردن لە بەرواری (8/12/2015)، كە وەك دوا وادە دەستنیشان كرا بوو، بۆ بەرواری (22/12/2015(

هەر بەپێی نووسراوەكەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕیاردراوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەی وەرگرتن بۆ دیاریكردنی ئاستی فێرخوازان لە (10/12/2015)ەوە بۆ (24/12/2015)، كە لەكاتژمێر 9ی بەیانی ئەو رۆژەدا لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆ تاقیكردنەوەی ئاست ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ پێدانی دەرفەتێكی ترە بە فێرخوازان ‌و ئارەزومەندانی زمانی ئینگلیزی، كە خوازیارن ناوی خۆیان لە كۆرسەكە تۆمار بكەن، ئامانج لەوەش هاندانی مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانە بۆ ئامادەبوون لەم خولانە. كۆرسەكانی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بە سەرپەرشتی (بریتش كاونسڵا)ی بریتانی دەبێت ‌و هەروەها كۆرسی ئۆنلاین بۆ هەر ئاستێك دابین دەكات، لەگەڵا پێدانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی (Aptis) ‌و لەگەڵا بڕوانامەی هاوبەشی پەسەندكراوی هەردولا بەو فێرخوازانەی، كە هەموو ئاستەكانی شایستەی خۆیان بە سەركەوتوویی تەواو دەكەن.

بۆ ناو تۆماركردن بەشێوەی ئۆنلاین سەردانی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی زانكۆ بكەن، لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە:

www.spu.edu.iq

یان سەردانی پێگەی فەرمی فەیسبووكی سەنتەری زمانی ئینگلیزی بكەن، لەرێگەی ئەم لینكەی خوارەوە:

https://www.facebook.com/elc.spu

یان بۆ زانیاری زیاتر ‌و ناو تۆماركردن پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١) یان رۆژانە لە كاتژمێر (٩) بۆ (١) سەردانی سەنتەری زمانی ئینگلیزی بكەن، لەناو كەمپی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، گەڕەكی قڕگە، پشت بەنزینخانەی وڵات.