گۆڤارە جیهانییەكان چەندین توێژینەوەی ئەكادیمییەكی كورد بڵاودەكەنەوە

  • كانونی یه‌كه‌م 29, 2015
  • 433 Views
گۆڤارە جیهانییەكان چەندین توێژینەوەی ئەكادیمییەكی كورد بڵاودەكەنەوە

گۆڤارە جیهانی و عەرەبییەكان بەگرنگییەوە ژمارەیەك توێژینەوەی ئەكادیمییەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاودەكەنەوە و داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەكات سوود لە توێژینەوەكانی وەربگیرێت.

لەمساڵدا ژمارەیەك لە گۆڤارەكانی (ئەمریكی، هیندی، توركی، سوری) بە گرنگییەوە شەش توێژیینەوەی )د.جاسم محەمەد عەبدولكەریم جاف ( مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاودەكەنەوە، كە لە بواری ئەندازیاری هەمەڕەنگدا نووسیونی و سوودێكی زۆریان هەیە لە بوارەكانی پیشەسازی و بەدەستهێنانی وزە و كەمكردنەوەی ژەهراویبوون كە لە ئەنجامی وزەی گەرمییەوە پەیدا دەبێت و میكانیزمێكی تازەشە بۆ بەرهەمێنانی چیمەنتۆ بە تێچوویەكی كەمتر و كاتێكی كەمتر.

د.جاسم محەمەد عەبدولكەریم جاف وتی: یەكێك لە توێژینەوەكان دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت لە كارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا، لەبری بەكارهێنانی سێ كەسارەی بەرد، یەك دانە بەكاربهێنرێت بە توانایەكی زیاتر و كاتێكی كەمتر. د.جاسم محەمەد عەبدولكەریم جاف ئاماژەی بەوەشكرد توێژینەوەیەكی دیكەیان رۆڵێكی باشی دەبێت بۆ گەشەپێدانی توانای بزوێنەری فڕۆكە بەجۆرێك لەڕێی گۆڕینی شێوازی ژووری سووتاندن، خێرای سوڕانەوەی بزوێنەرەكەی بۆ 38 هەزار دەورە لە دەقیقەیەكدا زیاد بكرێت.

ئەو ئەكادیمییەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە رێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە سوود لە توێژینەوەكانی وەربگیرێت و میكانیزمێك بدۆزێتەوە تیایدا هانی ئەكادیمییەكان بدات داهێنانی زانستی تازە بە ئەنجام بدەن

. ناوی ژمارەیەك لەو گۆڤارانەی توێژینەوەكانی تێدا بڵاوكراوەتەوە

1. International Journal of Scientific & Engineering Research, Volume 6, Issue 9, September-2015 ISSN 2229-5518

2. International Conference on Advances in Mechanical Engineering Istanbul 2015, ICAME15” International thermal journals, 2015

3. IPASJ International Journal of Mechanical Engineering (IIJME) Web Site: http://www.ipasj.org/IIJME/IIJME.htm ,Volume 3, Issue 9, September 2015 ISSN 2321-6441

4. IOSR Journal of Mechanical and Civil Engineering (IOSR-JMCE) e-ISSN: 2278-1684,p-ISSN: 2320-334X, Volume 12, Issue 6 Ver. III (Nov. – Dec. 2015), PP 14-23 www.iosrjournals.org

5. Research Journal of Aleppo University- University of Aleppo , vol. 126, 2015

6. Thi-Qar University Journal for Engineering Sciences, 2015