خولێكی ڕاهێنانی رۆژنامەگەری بۆ ژمارەیەك فەرمانبەری وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دەكرێتەوە لەلایەن مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

  • كانونی یه‌كه‌م 29, 2015
  • 373 Views
خولێكی ڕاهێنانی رۆژنامەگەری بۆ ژمارەیەك فەرمانبەری وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دەكرێتەوە لەلایەن مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

خولێكی راهێنانی رۆژنامەگەری و میدیایی بۆ (44) فەرمانبەری وەزارەتە جیاجیاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

رۆژانی 19-22/12/2015 ( د. یەحیا عومەر ریشاوی ) مامۆستای بەشی تەكنیكی میدیا لە كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خولێكی راهێنانی چوار رۆژەی سەبارەت بە (رۆژنامەگەری ژینگەیی)، بۆ (44) فەرمانبەری وەزارەتە جیاجیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆتێل های كرێستی شاری سلێمانی كردەوە كە فەرمانبەرانی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیانی لەخۆگرتبوو،بەشداربوونی خولەكە لەسەر بابەتەكانی تایبەت بە میدیای ژینگەیی راهێنران و بڕوانامەیان پێدرا.

شایەنی باسە خولەكە لەژێر چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی رێكخراوی ڕوانگە و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یونیسێف رێكخرابوو.