سبه‌ینێ له‌ زانكۆی پوليته كنيكي سلێمانی ده‌وامی ئاساییه‌

  • كانونی دووه‌م 2, 2016
  • 288 Views
سبه‌ینێ له‌ زانكۆی پوليته كنيكي سلێمانی ده‌وامی ئاساییه‌

له‌سه‌ر بڕیاری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ‌و ئه‌نجومه‌نی‌ زانكۆ، بڕیاردرا كه‌ سبه‌ینێ‌ له‌سه‌رجه‌م كۆلێج ‌و په‌یمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ زانكۆ ده‌وامی‌ ئاسایی‌ بێت.
د. ئالان فه‌ره‌یدون، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند: “سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ ‌و په‌یمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ده‌وام ئاساییه‌”.
وتیشی‌: “ره‌وشی‌ كه‌ش ‌و هه‌وا له‌ ئاستێكدا نیه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی‌ راگرتنی‌ ده‌وامی‌ مامۆستایان ‌و خوێندكاران ‌و فه‌رمانبه‌ران”.
سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ هیوای‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ باشی‌ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان ‌و خوێندكاران ‌و فه‌رمانبه‌ران خواست