پانێڵی “سه‌فه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، توندره‌ویی یان لێبورده‌یی” له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەڕێوە بچێت

  • 2016-01-16
  • 344 Views
پانێڵی “سه‌فه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، توندره‌ویی یان لێبورده‌یی” له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەڕێوە بچێت

بڕیارە سبەی ١٠/٠١/٢٠١٦ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی پانێڵی “سه‌فه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، توندره‌ویی یان لێبورده‌یی” له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەڕێوە بچێت.

ئامانجی پانێڵه‌كه‌ به‌رێوه‌بردنی دیبه‌یتێكی ئه‌كادیمیانه‌یه‌ له‌لایه‌ن دوو ئه‌كادیمیست دوو خوێندكار له‌سه‌ر توندره‌ویی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ره‌گوریشه‌كانی له‌ نێو مێژووی میلله‌تانی ناوچه‌كه‌، وه‌ وروژاندنی پرسیار و گومان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و قبوڵكردن له‌م ناوچه‌یه‌.

پانێڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئیشك رێكخراوه‌.