مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ كارگه‌كان ده‌ناسێنێت له‌ ژێر ناونیشــــانی‌ “پێشـــــه‌كییه‌ك بوَ ناساندنی‌ كارگه‌ بچووك و مامناوه‌نده‌كان”، ناسراو له‌ جیهان دا به‌ (SME- Small Medium sized Enterprises)

  • 2016-01-16
  • 816 Views
مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ كارگه‌كان ده‌ناسێنێت له‌ ژێر ناونیشــــانی‌ “پێشـــــه‌كییه‌ك بوَ ناساندنی‌ كارگه‌ بچووك و مامناوه‌نده‌كان”، ناسراو له‌ جیهان دا به‌ (SME- Small Medium sized Enterprises)

كۆلێجی‌ تەکنیکى ئه‌ندازیاری‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، سیمینارێكیان بۆ (د. سه‌ركه‌وت رۆسته‌م) له‌ هۆڵی‌ سیمیناری‌ كه‌مپی‌ كۆلیجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی‌ زانكۆ ئه‌نجامدا. له‌ سیمیناره‌كه‌دا (د. سه‌ركه‌وت رۆسته‌م) تیشكی‌ خسته‌سه‌ر گرنگی‌ ئه‌وجۆره‌ كارگانه‌ له‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ سێكته‌ری‌ پیشه‌سازی‌ له‌ ولاَت دا، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كار بۆ ده‌رچووانی‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ تایبه‌تی‌ كۆلیجی‌ تەکنیکى ئه‌ندازیاری‌ پسپۆرییه‌كیان هه‌یه‌ به‌ ناوی‌ (به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ به‌رهه‌م هێنان و كانزاكان) ‌و پێشكه‌شكاری‌ سیمیناره‌كه‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ ئه‌و به‌شه‌یه‌ و ئه‌ندازیاری‌ به‌رهه‌مهێنان پێده‌گه‌یه‌نێت بۆ كاركردن له‌و كارگانه‌دا.

(د. سه‌ركه‌وت رۆسته‌م) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: “له‌ سیمیناره‌كه‌دا باسێكی‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ ئه‌و جۆره‌ كارگانه‌ خرایه‌ڕوو كه‌ زۆر بوار له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌: “پیشه‌سازی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ یه‌ده‌ك، پیشه‌سازی‌ خۆراك، كشتوكاڵ،كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی‌” و زۆر سێكته‌ری‌ تر كه‌ له‌ جیهان دا ئه‌م جۆره‌ كارگانه‌ به‌ بزوێنه‌ری‌ ره‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كارو گه‌شه‌پێدانی‌ بواری‌ ئابووری‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌كرێت ئێمه‌ش له‌ كوردستان دا سوود له‌و ئه‌زموونه‌ وه‌ربگرین”. ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: “هه‌ر له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كمان بلاَوكرده‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2015 له‌ گۆڤارێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌ ناوونیشانی

‌Decision Making Model Based on PROMETHEE for Manufacturing Strategy Direction and Performance Improvement in Manufacturing SMEs

(د. سه‌ركه‌وت) راشیگه‌یاند: “بۆ داهاتوو پلانمان وایه‌ له‌ ژێر دروشمی‌ “به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ی‌ سێكته‌ری‌ پیشه‌سازی‌ له‌ كوردستان دا” سیمینارێكی‌ به‌رفراوان ساز بكه‌ین، نوێنه‌ری‌ كارگه‌كان و ژووری‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌ سلێمانی‌ و پسپۆرانی‌ تایبه‌ت به‌و بواره‌ بانگهێشت بكرێن”.

(د.ســه‌ركه‌وت رۆسته‌م حه‌سه‌ن) :هه‌ڵگری‌ بروانامه‌ی‌ دكتورا له‌ بواری‌ (Manufacturing Automation) ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 24 ساڵه‌ له‌ خوێندنی‌ باڵا كار ده‌كات ‌ وه‌كو مامۆستا. سه‌ره‌تا له‌ په‌یمانگه‌ی‌ ته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ میكانیك ده‌ست به‌كاربووه‌ ‌و پاشان له‌ كۆلیجی‌ ته‌كنیكی‌ ‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌ وه‌كو مامۆستا ‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ تاقیگه‌ی‌ (CNC Lab- Computer Numerical Control Machines Lab) ده‌كه‌ت له‌ به‌شه‌كه‌یان، له‌ ماوه‌ی‌ كاركردنیداچه‌ند ئه‌ركێكی‌ پێ سپێردراوه‌، له‌وانه‌ش “سه‌رۆكی‌ به‌ش له‌ كۆلێجی‌ ته‌كنیكی‌ و په‌یمانگه‌ی‌ ته‌كنیكی‌، یاریده‌ده‌ری‌ راگر بۆ كاروباری‌ زانستی‌ له‌ كۆلێجی‌ ته‌كنیكی‌،به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆ، هه‌روه‌ها به‌شداری‌ چه‌ندین خولی‌ كردووه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان.