مامۆستایه‌کى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له‌ پلانسازى و ئه‌ندازیارى شاردا به‌ده‌ستده‌هێنێت

  • كانونی دووه‌م 16, 2016
  • 310 Views
مامۆستایه‌کى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له‌ پلانسازى و ئه‌ندازیارى شاردا به‌ده‌ستده‌هێنێت

له‌ رێوڕه‌سمێکدا به‌ئاماده‌بوونى (د. حه‌کیم عوسمان/ راگرى کۆلیجی ته‌کنیکى ئه‌ندازیارى به‌وه‌کاله‌ت) و سه‌رجه‌م مامۆستایان و ئه‌ندازیاران و فه‌رمانبه‌رانى به‌شی ئه‌ندازیارى پلانسازى شار، خه‌ڵاتى رێزلینان به‌خشرایه‌ ( بوشرا عه‌بدولڕه‌حیم یاس ) مامۆستا له‌ کۆلێجى ته‌کنیکى ئه‌ندازیارى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى به‌شى پلانسازى شار به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له‌ بوارى زانسته‌کانى پلانسازى شار له‌ مه‌ڵبه‌ندى پلانسازى ئاوه‌دانى و هه‌رێمیى له‌ زانکۆى به‌غداد، که‌ بۆیه‌که‌مینجاره‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان له‌ بواره‌دا بڕوانامه‌ى دکتۆرا به‌ده‌ستبهێنرێت.

(دکتۆره‌ بوشرا عه‌بدولڕه‌حیم یاس) وتى: توێژینه‌وه‌که‌ به‌ناونیشانى ( دراسة‌ تحلیلیة‌ لتوسع مدینة‌ السلیمانیة‌ وحچرنه‌ القرى المجاورة) له‌سه‌ر ماسته‌ر پلانى شارى سلێمانییه‌ که‌ بڕیاره‌ چه‌ندین گوندى ده‌وروبه‌رى بخرێنه‌ سه‌ر شاره‌که‌، له‌ توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌وڵمداوه‌ باشترین رێگه‌ بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکارییه‌دا بخه‌مه‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌توانرێت له‌ چوارچێوه‌ى به‌رفراوانکردنى هاوچه‌رخى شاردا بگه‌ینه‌ ئامانج له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌واوکارى و پله‌به‌ندى له‌ نێوان به‌کارهێنانى هاوچه‌رخ له‌ئێستادا و به‌شێوه‌ى نوێ له‌ هه‌ردوو کردارى تێکهه‌ڵکێش کردن و کاراکردندا.

ساڵانه‌ چه‌ندین مامۆستاى زانکۆى پۆیته‌کنیکى سێلمانى له‌پێناو خزمه‌تکردنى زیاتر به‌ خوێندکاران و هه‌رێمى کوردستان بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دکتۆرا له‌ بواره‌ جیا جیاکانى خوێندندا به‌ده‌ستده‌هێنن.