ڕاگەیاندنى دەرفەتى (٣٠) زەمالەى خوێندن(ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى هەنگاریا

  • 2016-01-25
  • 1387 Views
ڕاگەیاندنى دەرفەتى (٣٠) زەمالەى خوێندن(ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى هەنگاریا

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات, کە وڵاتی هەنگاریا (٣٠)سى زەمالەی خوێندنى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بە مەبەستی بەدەستهێنانى بڕوانامەى خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بەم شێوەی خوارەوە:
یەکەم: ماستەر
· دەبێت پێشکەشکار لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستا یان فەرمانبەر بێت.
· پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى هەبێت.
· دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە( ٪٦٥) کەمتر نەبێت.
· دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
· خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) هەبێت. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
· ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (١٣٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠١٦) دەبێت
· لە ڕێگەی ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانیت داواکارى پێشکەش بکەیت:
1. ئەم فۆرم https://docs.google.com/forms/d/17b8ECQv4I2ldXDEvsHUcQa4RUtEZABTBtJpJt5-pQBM/viewform?c=0&w=1 بۆ وەزارەتەکەمانە
2. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە سەردانى ئەم وێب سایتە بکە: ( www.stipendiumhungaricum.hu)
تێبینی:
داواکار دەبێت داواکاری پێشکەش بەلایەنی هەنگاریا و وەزارەتەکەمان بکات، چونکە داواکارییەکان لە هەردوولا پڕۆسێس دەکرێت، و تەواوکەری یەکترن.

پسپۆڕییەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر
1. Agricultural engineering
2. Astronomy
3. Food Safety and Quality Engineering
4. Film Studies
5. Orchestra Conducting
6. Ceramic Design
7. Ethnic and Minority Policy
8. Classical Musical Instrumental performance
9. Transportation Engineering
10. Animation Design
دوەم: دکتۆرا
· دەبێت پێشکەشکار لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستا یان فەرمانبەر بێت.
· پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى هەبێت.
· دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە( ٪٧٠) کەمتر نەبێت.
· دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
· خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) هەبێت. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
· ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (٣٢٥) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠١٦) دەبێت
· لە ڕێگەی ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانیت داواکارى پێشکەش بکەیت:
1. ئەم فۆرمە https://docs.google.com/forms/d/17b8ECQv4I2ldXDEvsHUcQa4RUtEZABTBtJpJt5-pQBM/viewform?c=0&w=1 بۆ وەزارەتەکەمانە
2. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە سەردانى ئەم وێب سایتە بکە: ( www.stipendiumhungaricum.hu)
تێبینی:
داواکار دەبێت داواکاری پێشکەش بەلایەنی هەنگاریا و وەزارەتەکەمان بکات، چونکە داواکارییەکان لە هەردوولا پڕۆسێس دەکرێت، و تەواوکەری یەکترن.
پسپۆڕییەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا

1. Animal and Agricultural Environmental Science
2. Materials Sciences and Technology
3. Biology and Environmental Science
4. Safety and Security Sciences
5. Food Sciences
6. Wood Sciences and Technologies
7. Dental Sciences
8. Mechanical Engineering Sciences
9. Pharmaceutical Sciences
10. Military Sciences
11. Theologies
12. Neuroscience
13. Military Engineering
14. Chemistry and Environmental Sciences
15. Clinical Neurosciences
16. Environmental Sciences
17. Transportation Engineering
18. Molecular- and Nanotechnologies
19. Landscape Architecture and Landscape Ecology
20. Psychology