ڕاگەیاندنى کاندیدەکانى زەمالەى تورکیا

  • شوبات 4, 2016
  • 328 Views
ڕاگەیاندنى کاندیدەکانى زەمالەى تورکیا

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (١١) یازدە زەمالەی خوێندنی (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی تورکیا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (٢/٢/٢٠١٦) ئه‌نجامی به‌رای ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ ڕاده‌گه‌ێنین كه‌ به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و پێشبركێكردن ناویان هاتۆته‌وه‌‌…
هەروەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە کاندیدەکان دەکات لە زوترین کاتدا سەردانى دیوانى وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان بکەن بۆ ڕایکردنى کارەکانیان، هەروەک پێویستە کاندیداکان ئەم پێداویستانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
1. لارینەبونى شوێنى کارکردن بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن.
2. پوختەى ڕاژە.
3. ئەو کاندیدانەى ناویان لە خوێندنى باڵا/ ماستەر دەرچوە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان بهێنن.
4. ئەو کاندیدانەى ناویان لە خوێندنى باڵا/ دکتۆرا دەرچوە، پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرەکەیان بهێنن.
5. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەى بارى شارستانى.
6. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ڕەگەزنامەى عێراقى.
7. وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ ڕەگ لە پاسپۆرتەکەى.