حه‌وت زانكۆی حکومى‌ و دەستەى کوردستانى دەربارەى خشتەى نوێ ى موچە هه‌ڵوێستی‌ خۆیان راگه‌یاند

  • شوبات 11, 2016
  • 472 Views
حه‌وت زانكۆی حکومى‌ و دەستەى کوردستانى دەربارەى خشتەى نوێ ى موچە هه‌ڵوێستی‌ خۆیان راگه‌یاند

راگه‌یانراوێك له‌لایه‌ن:

زانکۆى سلیمانی

زانکۆى كۆیه

زانکۆى گه‌رمیان

زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌

زانکۆى ڕاپه‌رین

زانکۆى پۆلیته‌كنیكى سلیمانی‌

زانکۆى چه رمو

ده ستەی كوردستانی‌ بو دراساتی‌ ستراتیجی‌ و لێکۆڵینەوەى زانستى

دەربارەى خشتەى نوێ ى موچە

له‌سۆنگه‌ی دلسۆزیمانه‌وه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌پیویستمان زانی هه‌لویستی خۆمان رابگه‌یه‌نین به‌رامبه‌ر لیستی نویی مووچه‌ كه ‌راگه‌یه‌نراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌، راشكاوانه ‌ده‌ستبخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و كیشه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ئاینده‌دا رووبه‌رووی هه‌ریمه‌كه‌مان ده‌بیته‌وه ‌به‌تایبه‌ت سیكته‌ری خویندنی بالا.
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی گومانی تیدا نیه ‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ریژه‌یه‌كی ئیجگار زۆر و چاوه‌روان نه‌كراو كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ كه ‌پیداویستیه ‌بنه‌ره‌تیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران دابین ناكات ، وه‌ مامۆستایانی زانكۆش زۆرترین ریژه‌ له‌مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی بژیوی ژیانیان دابین ناكات ژینگه‌ی خویندن ئالۆز ده‌كات، چونكه‌رۆر ئه‌سته‌مه ‌مامۆستا بتوانی‌ به‌ئه‌ركی زانستی خۆی هه‌لسی‌ وانه‌بلیته‌وه‌و تویژینه‌وه‌ ئه‌نجام بدات له‌كاتیكدا ژیانی خۆی و خیزانی له‌مه‌ترسیدا بیت.

حكومه‌تی هه‌ریم سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاری سه‌رف كرد بۆ تواناسازی و هینانی تواناكان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و عیراق، به‌لام مامه‌له‌كردن له‌گه ل زانكۆدا به‌پیی ئه‌م لیستی مووچه‌و رینماییانه‌ی ئیستای وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ك تواناكان ناهیلێ به‌لكو فشار ده‌خاته‌سه‌ر تواناكانی هه‌ریم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌نده‌ران بڕۆن و كوردستان به‌جیبهیلن.

ئه‌وه‌ی كیشه‌ی ژینگه‌ی خویندن له‌زانكۆدا قولتر ده‌كاته‌وه‌ نه‌دانی ده‌رماله‌ی حویندكارانه كه‌ژماره‌یه‌كی ئیجگار زۆریان له‌به‌ر كه‌م ده‌رامه‌تی ناتوانن دریژه‌به‌خویندن بده‌ن ، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانیان مووچه‌یه‌و بڕاوه‌ وە ده‌رماله‌یه ‌نه‌دراوه‌، ئیتر چۆن ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌خویندن؟!

هۆله‌كانی خویندن و تاقیگه‌كان هه‌رگیز به‌رهه‌می نابیت له‌كاتیكدا نه‌مامۆستا و نه‌خویندكار و نه‌ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كاری تیدا ده‌كات گیرفانیان خالی بیت و به‌ده‌ست نه‌بونی و كه‌م ده‌رامه‌تیه‌وه‌ بنالینن.

ئیمه‌له‌و كاته‌ی پشتگیری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به‌پیویستی ده‌زانین كه‌حكومه‌ت ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ له‌و مه‌ترسیه‌گه‌وره‌یه‌ی رووبه رووی زانكۆكان بۆته‌وه‌، زانكۆش له‌هه‌موو دنیا مه‌لبه‌ندی زانست و یشكه‌وتنه‌و ناكرێ به‌م شیوازه‌و راده‌یه‌ی ئیستا باجی قه‌یرانی دارایی بدات، كه‌باجه‌كه‌ی له‌ئاینده‌دا گه‌وره‌تر و گشتگیر تر ده‌بیت ، له‌ئه‌زموونی وولاتاندا و له‌قه‌یرانی داراییدا پیگه‌ی زانكۆ هه‌میشه ‌پاریزراو بووه‌ چونكه‌ كاتی كاری زانستی له‌زانكۆكان به‌پیی پیوه‌ره‌جیهانیه‌كان به‌سه‌عات ده‌ستنیشان كراوه‌و دواكه‌وتنی هه‌فته‌یه‌ك كاریكی زۆر نه‌رینی ده‌كاته‌سه‌رمان و نه‌مانی شه‌رعیه‌تی هه‌ر زانكۆیه‌ك.

وه ‌له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پیكرد پیدانی مووچه‌به‌پێ ی ئه‌و لیسته‌ی راگه‌یه‌نراوه ‌ئاشته‌وایی كۆمه‌لایه‌تی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته‌ژیر مه‌ترسیه‌وه ‌و پرۆسه‌ی خویندن له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانیداده وه ستینیت‌،

بۆیه‌ پشتگیری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ هه‌لویستی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، وه‌داواكارین حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان زۆر به‌په‌له ‌پیداچوونه‌وه ‌بكات به‌و لیسته‌دا و به‌شیوازیك ریكی بخات كه ‌پاریزگاری له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌لك بكات و به‌ته‌قدیره‌وه‌ ته‌ماشای خۆراگریان بكات كه‌ماوه‌ی زیاتر له‌پینج مانگ به‌بی مووچه‌ ده‌وامیان كردووه‌، وه‌كاری جدی بكات بۆ كۆتایی هینان به‌قه‌یرانی دارایی .

د. وه لی‌ محمود حمد د. محمد علی عبدالله د. سه‌لاحه‌دین سعید علی

سه‌رۆكی زانكۆی كویه سه‌رۆكی زانكۆی راپه‌رین سه‌رۆكی زانكۆی سلیمانی

د. خسرو عبدالله علی د. ئالان فریدون علی د. سه لاح رضا سعید

سه‌رۆكی زانكۆی هه‌له‌بجه‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سه‌رۆكی زانكۆی چه رمو

د. پولا خانه قا د. فاروق عبدالله كریم

سه روكی‌ ده سته ی‌ كوردستانی‌ سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان

بو دراساتی‌ سترتیجی و لێکۆڵینەوەى زانستى