ڕاگه‌یاندنی به‌رایی کاندیدە سەرکەوتو و یەدەگەکانی زەماله‌ی خوێندن له‌ هەنگاریا

  • 2016-03-16
  • 420 Views
ڕاگه‌یاندنی به‌رایی کاندیدە سەرکەوتو و یەدەگەکانی زەماله‌ی خوێندن له‌ هەنگاریا

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌رفه‌تی (٣٠) سی كورسی زەمالەی خوێندنی (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هه‌نگاریا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (١٦/٣/٢٠١٦) ئه‌نجامی به‌رایی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ ڕاده‌گه‌ێنین كه‌ به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبركێكردن و سیستمی نمره‌ی ته‌واوی پێشكه‌شكارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ناویان هاتۆته‌وه‌‌…

هاوکات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ ناویان ده‌رچوه‌و، تا ئێستا فۆرمی تایبەت بەو زەمالەیه‌ی لە سەر وێب سایتی (www.stipendiumhungaricum.hu) وڵاتی هەنگاریا پێشکەش نەکردوە، بە زووترین کات فۆرمی تایبەت بەو زەمالەیە پڕ بكه‌نه‌وه‌.

له‌هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری كاندیده‌كان ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئەو لیستەی ڕایده‌گه‌ێنێ، ڕەوانەی وەزارەتی توانستە مرۆییەکانی وڵاتی هەنگاریا دەکات، تا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە وەرگرتنی هەر کاندیدێک دەربكات، بۆیه‌ هه‌ر كاتێكیش وڵاتی هه‌نگاریا ئه‌نجامی كۆتایی په‌سند كرد، ئه‌و كات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ کاندیدە سەرکەوتوەکان ئاگاداردەکەینەوە سەبارەت بە پێشکەشکردنی پێداویستی و دۆکیومێنتی پێویست بۆ تەواوکردنی مامه‌ڵه‌ و کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

کرتە لەم لینکانەى خوارەوە بکە بۆ بینینى ناوى کاندیدانى دکتۆرا و ماجستیر:

ناوى کاندیدانى دکتۆرا | ناوى کاندیدانى ماجستیر