ڕاگەیاندنى دەرفەتى ١٧٠ زەمالەى خوێندن لە ولاتى فەرەنسا

  • ئازار 16, 2016
  • 442 Views
ڕاگەیاندنى دەرفەتى ١٧٠ زەمالەى خوێندن لە ولاتى فەرەنسا

زانکۆى Paris-Saclay لە ولاتى فەرەنسا دەرفەتى ١٧٠ زەمالەى خوێندن بۆ بەدەست هێنانى بروانامەى ماستەر(M1 or M2) ڕاگەیاندووە.

پێشکەشکردن تەنها بە ڕێگاى ئۆنلاین دەبێت وە دوا کات بەروارى 21/4/2016 یە .

بوارەکانى خوێندن : بەگشتى هەموو ئەو بوارانەى کە زانکۆى ئاماژەپێدراو پرۆگرامى ماستەرى هەیە

خوێندن یان بە زمانى ئینگلیزى دەبێت یان بە زمانى ئینگلیزى و فەرەنسى دەبێت

لەم لینکەى خوارەوە دا گشت ئەو بوارانەى خوێندن کە بە زمانى ئینگلیزى یان بە زمانى ئینگلیزى و فەرەنسى دەبێت ئاماژەى پێدراوە

https://www.universite-paris-saclay.fr/en/international/parcours-en-langue-anglaise

مەرجەکانى پێشکەشکردن:

– پێشکەشکار تەمەنى لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت

– بۆ خوێندن بە زمانى فەرەنسى /پێشکەشکار هەڵگرى بڕوانامەى زمانى فەرەنسى بێت لانى کەم ئاستى B2 وە بۆ خوێندن بە زمانى ئینگلیزیش پێشکەشکار زمانى ئینگلیزى زۆر باش بێت.

هەنگاوەکانى پێشکەشکردن:

بۆ پیشکەشکردن سەرەتا ئەکاونتێک لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دروست دەکەیت پاشان لە رێگەى ئیمیەلەکەتەوە ئایدى و وشەى نهێنى دێتەوە و فۆرمەکەت پێشکەشدەکەیت

To Create an Account ,Click Here

بۆ گشت زانیارى زیاتر لەسەر ئەم زەمالەیە کرتە لەم لینکانەى خوارەوە بکە

https://apply-tc.ecp.fr/Conditions%20d’utilisation.pdf

International Master Scholarship Program