مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری‌ له‌ دیدارێكی‌ زانستی‌ ده‌كات

  • ئازار 23, 2016
  • 330 Views
مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری‌ له‌ دیدارێكی‌ زانستی‌ ده‌كات

به‌ناونیشانی‌ “مێژووی كه‌له‌پووری بیناسازی سلێمانی”، مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، به‌شداری‌ له‌ یه‌كێك له‌ پانێله‌كانی‌ دیدارێكی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌كات.
د. ڕۆژین كه‌مال محمد مامۆستای‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌/بەشى پلانسازى شار، میوانداری‌ كرا بۆ قسه‌كردن له‌ یه‌كێك له‌ پانێڵه‌كانی دیدارێكی زانستی له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ ناونیشانی‌ ناونیشانی “مێژووی كه‌له‌پووری بیناسازی سلێمانی”.
د. ڕۆژین كه‌مال محمد مامۆستای‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی‌ دیداره‌كه‌، وتی‌: “به‌شێك له‌ ئامانجاكانی دیداره‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ پێدانی هۆشیاریی و ناساندنی مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ند و كه‌له‌پووری بیناسازی له‌ شاری سلێمانی و گفتوگۆكردن ‌و تاوتوێكردنی ته‌كنیك و میتۆدی جیا جیا بۆ پاراستن و دۆكیومێنت كردنیان”.
له‌ پێشكه‌شكردنی‌ سیمیناره‌كه‌یدا د. رۆژین به‌ناونیشانی “به‌ده‌ر له‌ماددی پاراستن : به‌دیجیتاڵ كردنی كه‌له‌پووری بیناسازی له‌كوردستان دا”، باسی له‌چه‌ند ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی دیجیتاڵی تازه‌ی سه‌رده‌م كرد، كه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاراستن و دۆكیومێنت كردن و ده‌رخستنی بینا و شوێنه‌واری كه‌له‌پووریی و مێژوویی”.
له‌به‌شێكی تری‌ سیمیناره‌كه‌ی دا، د. ڕۆژین به‌نموونه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش كرد، كه‌ پێشتر كاری تێدا كردوون، به‌هۆی تازه‌یی و نه‌بوونی پڕۆژه‌ی هاوشێوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئاماده‌بووان، ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانیان بانگهێشت كرد بۆ ئه‌نجامدانی سیمیناری تر له‌و بواره‌دا و داوایان لێكرد كه‌ پڕۆژه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌رێم دا ئه‌نجام بدات.
د. رۆژین كه‌مال مامۆستایه‌ له‌ به‌شی پلانسازی شار له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی له‌زانكۆی سلێمانی و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای‌ له‌ زانكۆی كالگه‌ری له‌ كه‌نه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌ ‌و ئه‌كادیمی و توێژه‌رێكی كارایه‌، چه‌ندین نوسین و سیمیناری ئه‌نجامداوه‌ له‌ كۆنفرانسه‌ به‌ناوبانگه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین خه‌ڵات و سكۆڵه‌رشیپی پێدراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانستی و ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌كادیمیه‌كانی‌.
د. ڕۆژین ئه‌زموونی پرۆفیشناڵی و كاراشی‌ هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌ندازیاری ته‌لارساز و له‌ بواری پلانسازی دا له‌كاره‌كانی دا له‌ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی سلێمانی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دا.
دیداره‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن به‌شی شوێنه‌وار و به‌شی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی‌ رێكخرابوو، كه‌ تێیدا هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌زایانی‌ ئه‌و بواره‌ (د. كۆزاد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د/ سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌واری زانكۆی سلێمانی، مامۆستا عبدولڕه‌قیب یوسف،/كه‌سایه‌تی ناسراو و چالاكوانی پاراستنی كه‌له‌پوور و شوێنه‌واری كوردستان، هاشم حه‌مه‌/به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌بوون